Fahrettin İbrahim
12 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 13 ئادار 2017
رۆتردام - AA
پۆلیسی هۆڵەندا توندوتیژی دژی ئەو خۆپیشاندەرانە بەکار هێنا کە لە دەوری ئۆتۆمبێلەکەی وەزیری خێزان و سیاسەتی کۆمەڵایەتی کۆببوونەوە.
پۆلیسی هۆڵەندا بۆ بڵاوەپێکردن بەخۆپیشاندەرانی تورک لە دەورووبەری کۆنسوڵخانەی تورکیا لە رۆتردام توندوتیژی بەکار هێنا و بەهۆیەوە چەند خۆپیشاندەرێک زیانیان پێ گەیشت.
لەبەرامبەر ئەم کردەوەیەی پۆلیسی هۆڵەندا، خۆپیشاندەران بەگوتنەوەی دروشم ناڕەزایەتی خۆیان نیشان دا.