İbrahim Yozoğlu,Mohammed Baqi Hussein
08 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 08 نیسان 2019
ساكاریا - AA
لە ئەنجامی وەرگەرانی پاسێكی نەفەرهەڵگرلەسەر رێگای ئانادۆڵو بەئاراستەی ئەنقەرە، 32 كەس برینداربوون.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست ئاژانسی ئانادۆڵو كەوتووە، لەسەر رێگای ئانادۆڵو بەئاراستەی ئەنقەرە، پاسێكی نەفەرهەڵگر شۆفێرەكەی كۆنترۆڵی لەدەستداوە و وەرگەڕاوە.
دەستبەجێ ژمارەیەكی زۆر ئۆتۆمبێلی فریاكەوتن و تیمی ئاگركوژێنەوە رەوانەی شوێنەكە كران.
لە ئەنجامی رووداوەكەدا، 32 كەس برینداربوون و دەستبەجێ گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەكانی ناوچەكە.
راگەیەندراوە كە برینی پێنج لە بریندارەكان سەختە.