Müslüm Etgü,Rauf Maltaş
06 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 06 کانوونی یەکەم 2018
ئورفا - AA
له ئۆپه‌راسیۆنێكدا بۆ سه‌ر لقی هه‌ده‌په له شاری ئورفا، 38 گومان‌لێكراو به تۆمه‌تی پڕوپاگه‌نده‌كردن بۆ رێكخراوی تیرۆریستی ده‌ستگیركران.
سێ رۆژ له‌مه‌وبه‌ر به مه‌به‌ستی پشتگیریكردن له سه‌رۆكی کۆنگرەی جڤاکی دیموکراتی (DTK) ، له‌یلا گوڤەن كه له به‌ندیخانه‌دا دەستیکردووە بە مانگرتن له خواردن له بینای لقی هه‌ده‌په-ش مانگرتن له خواردن ده‌ستپێكرا.
تیمه‌كانی هۆبه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ئورفا، له‌سه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ی دروشم له به‌رژه‌وه‌ندیی رێکخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه و عه‌بدوڵڵا ئۆجالان، ئۆپه‌راسیۆنێكیان بۆ سه‌ر بینای لقی هه‌ده‌په لە ئورفا ئه‌نجامدا.
له ئۆپهرسیۆنهكهدا، 38 گومان‌لێكراو به تۆمه‌تی پڕوپاگه‌نده‌كردن بۆ رێكخراوی تیرۆریستی ده‌ستگیركران.
له ئه‌نجامی پشكنینی بیناكهشدا، بڕێكی زۆر به‌ڵگه‌نامه‌ی رێكخراوه‌یی ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرا.
دوای پشكنینی پزیشكی، گومانلێكراوه‌كان ره‌وانه‌ی ئاسایشی شاره‌كه كران.