Merve Yıldızalp Yormaz
21 کانوونی دووەم 2026•نوێکردنەوە: 21 کانوونی دووەم 2026
ئەنقەرە - AA
سەرکۆمار ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆکی بەڕازیل لویز ئیناسیۆ لولا دا سیلڤا ئەنجام دا.
بە پێی هەواڵێکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان سەر بە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، لە گفتوگۆ تەلەفۆنییەکەدا پەیوەندی نێوان تورکیا و بەڕازیل و پرسە هەرێمی و جیهانییەکانی لەگەڵ تاوتوێ کرد.
لە پەیوەندییەکەدا سەرکۆمار ئەردۆغان ڕایگەیاندووە کە ئەوان بەردەوام دەبن لەسەر هەوڵەکانیان بۆ پەرەپێدان بە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ بەڕازیل.
سەرکۆماری تورکیا هەروەها پێزانینی خۆی بۆ بەڕازیل نیشان دا کە لە ئاست کۆمەڵکوژییەکانی غەززە'دا بێدەنگ نەبوون و گوتی، تورکیا هەموو دەستپێشخەرییەک بۆ ئاشتی لە غەززە بە گرنگ دەزانێت، لەسەر هەوڵەکانی بۆ دەستبەری ئاشتی و سەرلەنوێ بونیادنانەوەی غەززە بەردەوام دەبێت.