Hemın Othman Mohammed
13 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 14 کانوونی دووەم 2017
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، باراك ئۆباما باڵاترین خه‌ڵاتی وڵاته‌كه‌ی كه خه‌ڵاتی ئازادی سه‌رۆكایه‌تیی ده‌وڵه‌ته، به‌خشیه جۆ بایدن ـی جێگری. له مه‌ڕاسیمه‌كه‌دا بایدن نه‌یتوانی به‌ر بهفرمێسكهكانی بگرێت.
به‌مه‌به‌ستی پێشوازیكردن له خانه‌واده‌ی بایدن، ئۆباما له كۆشكی سپی مه‌ڕاسیمێكی رێكخست و ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه جۆ بایدنی به شایسته زانیوە بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی ئازادی سه‌رۆكایه‌تیی ده‌وڵه‌ت.
ئۆباما رایگەیاند "له‌به‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ی به گه‌لی ئه‌مریكا هه‌یه‌تی، ئه‌و خۆشه‌ویستییه‌ی بۆ وڵات هه‌یه‌تی، بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌ته‌كانی به‌درێژایی نه‌وه‌كان یادبكرێته‌وه، بانگهێشتی یاوه‌ری سه‌ربازی ده‌كه‌م بۆ سه‌ر شانۆ. خۆشحاڵم كه بۆ دوواینجار وه‌ك سه‌رۆك باڵاترین خه‌ڵاتی مه‌ده‌نی نهتهوهكهمانت پێده‌به‌خشم، كه خه‌ڵاتی ئازادی سه‌رۆكایه‌تی ده‌وڵه‌ته".
پێش به‌خشینی خه‌ڵاته‌كه، ئۆباما به ستایشه‌وه باسی له بایدن و خانه‌واده‌كه‌ی كرد و، گوتی: "ئه‌گه‌ر حه‌یرانی جۆ بایدن نه‌بن، ئه‌وا واتا هه‌ر یه‌كێكتان كێشه‌یه‌كی هه‌یه. ئه‌و یه‌كێكه له باشترین كه‌سه‌كان كه خوا دروستی كردووه".
بایدن بە چاوی پڕگریانهوە، پاش وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كه چووه سه‌ر ستەیج و هه‌ستی خۆی له‌گه‌ڵ ئاماده‌بووان بهشكرد.
پێشتر خه‌ڵاتی ئازادی سه‌رۆكایه‌تیی ده‌وڵه‌ت به‌خشراوه به هه‌ریه‌ك له پاپای دووه‌م جۆن پاوڵ، سه‌رۆكی پێشووتری ئه‌مریكا رۆناڵد ریگن و، وه‌زیری پێشووتری ئه‌مریكا، جه‌نه‌راڵ كۆڵن پاوڵ.