31 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 31 کانوونی دووەم 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌باره‌ت به بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی ئه‌لعه‌زیز، رایگه‌یاند: " چاره‌سه‌ركردنی ٤٨ خوشك و برامان درێژه‌ی هه‌یه كه هێشتا حه‌وتیان له ژێر چاودێری ورددان. هیچ بریندارێك نییه ژیانی له مه‌ترسیدا بێت. (ئه‌م جاره) توركیا به خێراترین و كاریگه‌ریترین شێوه كاروباره‌كانی راییكرد له كاره‌ساتی بوومه‌له‌رزه‌دا".
له میانی كۆبوونه‌وه‌ی به‌رفراوانی لقه‌كانی ئاك پارتی له باره‌گای گشتیی ئاك پارتی، سه‌ركۆماری توركیا و سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی، ئه‌ردۆغان گوتارێكی پێشكه‌ش كرد.
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌باره‌ت به بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی ئه‌لعه‌زیز، رایگه‌یاند: " چاره‌سه‌ركردنی ٤٨ خوشك و برامان درێژه‌ی هه‌یه كه هێشتا حه‌وتیان له ژێر چاودێری ورددان. هیچ بریندارێك نییه ژیانی له مه‌ترسیدا بێت. (ئه‌م جاره) توركیا به خێراترین و كاریگه‌ریترین شێوه كاروباره‌كانی راییكرد له كاره‌ساتی بوومه‌له‌رزه‌دا. وه‌ك چۆن ئه‌و پاره‌یه‌ی بۆ بوومه‌له‌رزه كۆكرایوه گه‌یشتووه‌ته شوێنی خۆی، ئێمه له بوودجه‌ی نیشتمانی خه‌رجییه‌كی باشمان بۆ كردووه و ئه‌وێمان ئاوه‌دان كرده‌وه. دوای بوومهرزهكه ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی تا ئه‌مڕۆ بۆ ئه‌و كارانه خه‌رجكراوه كه ئه‌نجامدراون له‌گه‌ڵ ئه‌و كارانه‌ی به‌ڕێوه‌ده‌چن بۆ ئاماده‌كاری به‌رامبه‌ر بوومه‌له‌رزه، نزیكه‌ی پێنج هێنده‌ی ئه‌و باجه‌یه كه كۆكراوه‌ته‌وه''.
سه‌ركۆماری توركیا ئه‌ردۆغان به توندی ره‌خنه‌ی له به‌ناو پلانی ئاشتی سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ گر بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و گوتی: ''(به ناو پلانی ئاشتی تره‌مپ) ئه‌و خاكه‌ی فه‌ڵه‌ستین كه به‌و پلانه داگیرده‌كرێت، ئامانجی لكاندنه (به ئیسرائیله‌وه). هه‌رگیز دان به‌و پلانه‌دا نانێین و قبوڵی ناكه‌ین كه به ته‌واوی ده‌ست به‌سه‌ر قودسدا ده‌گرێت و ته‌واوی فه‌ڵه‌ستین له ناو ده‌بات. جێهێشتنی ته‌واوی قودس بۆ په‌نجه خوێناوییه‌كانی ئیسرائیل، گه‌وره‌ترین خراپه‌كارییه به‌رامبه‌ر ته‌واوی مرۆڤایه‌تی. وه‌ك هه‌زاران ساڵی پێشوو، ئه‌مڕۆش كلیلی ئاشتیی جیهان قودسه. ئه‌گه‌ر چناری ئاشتی له قودس هه‌ره‌سبێنێت هه‌موو جیهان ده‌كه‌وێته ژێری. ئه‌گه‌ر تایبه‌تمه‌ندیی مزگه‌وتی ئه‌قسا نه‌پارێزین، ئه‌وا ناتوانین رێگری بكه‌ین له چاوبڕینه كه‌عبه. له‌به‌رئه‌وه قودس هێڵی سووره. (ئیسرائیل) ده‌وڵه‌تێكی وا جهردهيه كه كه‌سانی بێ تاوان له سه‌ر شه‌قامه‌كان ده‌كوژێت، هیچ كات لای ئێمه ره‌وا و یاسایی نابێت. (له‌باره‌ی به‌ناو پلانی ئاشتی تره‌مپ) كه‌مێكی دیكه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ مه‌حمود عه‌باس و دواتر ئیسماعيل هه‌نییه ده‌كه‌م و تاوتوێی ئه‌و بابه‌تانه ده‌كه‌ین. كاتێ ته‌ماشای هه‌ڵوێستی وڵاتانی جیهانی ئیسلامی ده‌كه‌ین، من به‌زه‌ییم به حاڵماندا دێته‌وه. به‌تایبه‌تی سعوودیه هیچ ده‌نگت نییه، كه‌ی ده‌نگ هه‌ڵده‌بڕیت؟"
ئه‌ردۆغان جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه هه‌موو پێشهاتێك له سووریا بۆ توركیا لانی كه‌م به هێنده‌ی ناو سنووره‌كانی گرنگ و هه‌ستیاره. گوتی: ''ته‌ماشاكه‌ر نه‌بووین و نابین نه بۆ ناوچه‌كانی دیكه‌ی سووریا، نه بۆ ئیدلب. زۆر په‌رۆشی سه‌قامگیری سووریاین. له‌و پێناوه‌شدا چی پێویست بێت سڵی لێ ناكه‌ینه‌وه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به به‌كارهێنانی هێزی سه‌ربازیش بێت. له هیچ شوێنێكی سووریا رێگه ناده‌ین رێكخراوی تیرۆریستی جوداخواز هه‌ڵدێرێكی فیتنه و ناپاكی بۆ ناوچه‌كه‌مان بكاته‌وه''.
سه‌ركۆماری توركیا له‌باره‌ی ره‌وشی لیبایشهوه گوتی: ''هیچ كه‌سێك به تایبه‌تی ئه‌و بارۆنه خوێنڕێژانه‌ی جه‌نگ كه قۆڵ و باڵیان له خوێن هه‌ڵكشاوه مافی ئه‌وه‌یان نییه قسه له‌سه‌ر توركیا بكه‌ن له‌باره‌ی لیبیا. ئه‌وانه‌ی له‌جێگای حكوومه‌تی شه‌رعی و گه‌لی لیبیا پشتی كودهتاچییهك ده‌گرن، به‌ر له هه‌موو كه‌سێك ناپاكی له دیموكراسی ده‌كه‌ن. ئه‌وانه‌ی له هه‌رچوار لای جیهانه‌وه هه‌ر له سودانه‌وه تا رووسیا سه‌ربازانی به‌كرێگیراویان خزاندووه‌ته ریزی جه‌نه‌راڵی كودهتاچییهوه و هه‌موو جۆره چه‌كێكیان پێداوه، بێ شه‌رمانه ره‌خنه له توركیا ده‌گرن".