Aşkın Kıyağan
26 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 27 شوبات 2018
پراگ - AA
دادگاییكردنی هاوسه‌رۆكی پێشووی رێكخراوی تیرۆریستی په‌یه‌ده/په‌كه‌كه، ساڵح موسلیم کە دوێنی له کۆماری چیك ده‌ستگیركرابوو، بۆ سبه‌ی دواخرا.
باڵیۆزی توركیا له پراگ، ئه‌حمه‌ت نه‌جاتی بیگالی له لێدوانێكیدا بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ داواكاری گشتیی پراگ دۆسیه‌كه تاوتوێ ده‌كات و له‌به‌رئه‌وه بڕیاره سبه‌ی دانیشتنی دادگا ئه‌نجامبدرێت.
ئه‌حمه‌ت نه‌جاتی بیگالی رایگه‌یاند، داواكاری ده‌ستگیركردنی كاتیی موسلیم پێشكه‌شی به‌رپرسانی کۆماری چیك كراوه و جه‌ختیكرده‌وه، وه‌زاره‌تی دادی توركیا به‌زووترین كات به‌ڵگه‌نامه‌ی پێویست بۆ راده‌ستكردنه‌وه‌ی به توركیا پێشكه‌شی کۆماری چیك ده‌كات.
ناوی ساڵح موسلیم له لیستی سووری تیرۆری وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیادایه و خه‌ڵاتی چوار ملیۆن لیره‌ی له‌سه‌ر دانراوه.