Orhan Onur Gemici,Rewa Mahmood Hasan
24 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 25 مای,س 2019
ئەنقەرە-AA
وهزارهتی ناوخۆی توركیا رایگهیاند ئهندامی رێكخراوی تیرۆریستی MLKP (پارتی مارکسیست، لێنێنیست، کۆمۆنیست) ئومیت ئێمراه-یان دهستگیركردووه كه له لیستی شینی داواكراواندایه.
لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی ناوخۆدا هاتووە، ئەو کەسەی بەناوی ئومیت ئێمراه دەستگیر کراوە لە نێو لیستی شینی تیرۆریستە داواکراوەکاندایە و بڕی یەک ملیۆن و ٥٠٠ هەزار لیرەی تورکی وەک خەڵات بۆ ئەو کەسە دەستنیشان کراوە کە شوێنەکەی ئاشکرا دەکات.
لەبەشیکی تری راگەیەندراوەکەدا هاتووە تیمەکانی پۆلیس لە مەرسین ناوبراویان دەستگیر کردووە.
کۆسە بەتۆمەتی ئەندام بوون لەرێکخراوی تیرۆریستی چەکداری بڕیاری دەستگیر کردنی بۆ دەرکرابوو، دەرکەوتبوو کە مەشقی ئامادەکردنی بۆمب، بەکارهێنانی چەکی بە ئەندامانی رێکخراوی تیرۆریستی لە سووریا و عێراق کردووە.