Ömer Koparan,Burak Karacaoğlu,Levent Tok,Mohamad Misto,Adham Kako,Selen Temizer
10 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 11 تشرینی یەکەم 2019
گرێ سپی - AA
له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتیی، گونده‌كانی بێرزان، جوده‌یده و گساس له گرێ سپی لە تیرۆر پاککرانەوە و كۆنتڕۆڵكران.
له ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی دا كه به‌مه‌به‌ستی به‌رقه‌راركردنی ئاشتی و ئارامی له ناوچه‌كه و له‌ناوبردنی ئه‌و رێڕه‌وه تیرۆره‌ی هه‌وڵده‌درێت له سنووری باشووری توركیا دروست بكرێت بەڕێوە دەچێت، سوپای توركیا و سوپای میللی سووریا له باكووری سووریا دژ به یه‌په‌گه/په‌كه‌كه و داعش ده‌ستیان پێكردووه، سێ گووندی دیكه كۆنترۆڵكران.
له‌مڕۆدا گونده‌كانی ئه‌ل یابسه، ته‌ل فانده‌ر، موشه‌یرفه، ده‌دات، ئاشیك و حەمیدیه له گرێ سپی و گوندی كیشتۆ و كیشتۆی خواروو له سه‌رێ كانی لە تیرۆر پاککرانەوە و كۆنتڕۆڵكران.
به‌مشێوه‌یه‌ش ژماره‌ی ئه‌و گوندانه‌ی له دووه‌م رۆژی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه كۆنتڕۆڵكراون گه‌یشته ١١ گوند.
سوپای میللی سووریا گه‌ڕان و پشكنین له گونده‌كاندا ئه‌نجام ده‌دات و، رێوشوێنی ئه‌منیی ده‌گرێته به‌ر.