Sema Kaplan
10 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 11 تشرینی یەکەم 2019
دیاربه‌كر/ ئه‌نقه‌ره - AA
ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی كه به‌مه‌به‌ستی له‌ناوبردنی ئه‌و رێڕه‌وه تیرۆره‌ی هه‌وڵده‌درێت له سنووری باشووری توركیا دروست بكرێت ، ھەورەھا بۆ به‌رقه‌راركردنی ئاشتی و ئارامی له ناوچه‌كه له لایه‌ن سوپای توركیا له‌گه‌ڵ سوپای میللی سووریا له باكووری سووریا دژ به یه‌په‌گه/ په‌كه‌كه و داعش ده‌ستیپێكردووه، درێژه‌ی هه‌یه.

به پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتووه، له‌و كاته‌وه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه ده‌ستیپێكردووه، تا ئێستا له‌و ناوچانه‌ی له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌په‌گه/ په‌كه‌كه‌دان به هاوه‌ن و مووشه‌ك هێرش كراوه‌ته سه‌ر چه‌ند خاڵێكی شارۆچكه‌كانی ئاكچاكاله، بیره‌جیك و جهیلانپناری ئورفا و شارۆچكه‌ی نسێبین له ماردین.

وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا، راگه‌یه‌ندراوێكی له‌و باره‌یه‌وه بڵاوكرده‌وه وتیایدا رایگه‌یاند: ''له‌و هێرشانه‌ی کە تیرۆریستانی په‌كه‌كه/په‌یه‌ده-یه‌په‌گه به هاوه‌ن و مووشه‌ك كردوویانه‌ته سه‌ر ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوونی سڤیلى وڵاته‌كه‌مان، هاووڵاتییانی سڤیلى بێ تاوانمان برینداربوون''.
له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشانه‌ی به هاوه‌ن و مووشه‌ك ئه‌نجامدراون ١٢ كه‌س برینداربوون.

ھەروەھا بەھۆی ئه‌و بۆردومانه‌ی له سه‌ری كانیيهوه به دۆشكه ئه‌نجامدران، له شارۆچكه‌ی جهیلانپناری ئورفا ٣ خانوو زیانیان به‌ركه‌وت و دوو منداڵى ١٣ ساڵان و ١٥ ساڵان كه له ماڵه‌كانیاندا یارییان ده‌كرد برینداربوون و بۆ چاره‌سه‌ر گوازرانه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی جه‌یلانپنار.
قایمقامی جه‌یلانپنار، مه‌همه‌ت كهكلیك ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له‌و هێرشانه‌ی كراونه‌ته سه‌ر شارۆچكه‌كه شه‌ش كه‌س برینداربوون.
لەلای خۆیانەوە هێزه ئه‌منییه‌كان له ناوچه‌كه‌دا رێوشوێنیان گرتووه‌ته‌به‌رو لێكۆڵینه‌وه‌یان له شوێنی رووداوه‌كه كرد و به‌رپه‌رچی هێرشه‌كانیان دایه‌وه.

ھەورەھا له ئاكامی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی گوله هاوه‌نێك له ناوچه‌ی ئهشمهی شارۆچكه‌ی بیرهجیكی ئورفا، دوو كه‌س برینداربوون كه یه‌كێكیان منداڵه.
بریندارەکان له لایه‌ن تیمه‌كانی فریاگوزاری به‌په‌له‌وه گوازرانه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی حكوومی بیره‌جیك.
له شارۆچكه‌ی ئاكچاكالهش چه‌كدارانی یه‌په‌گه/ په‌كه‌كه سێ گوله هاوه‌نیان ئاڕاسته‌ی كرد و له ئه‌نجامدا سێ كه‌س برینداربوون، چه‌ند خانوویه‌كیش زیانیان به‌ركه‌وت.

له ده‌ستپێكی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌وه تا ئێستا ١٣٠ مووشه‌ك ئاراسته‌ی نسێبین كراوه و زۆربه‌یان له ناوچه‌ی چۆڵه‌وانی كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه ، به‌شێكیشیان به‌ر چه‌ند خانوویه‌ك كه‌وتوون و زیانی پێ گه‌یاندوون.
له‌و هێرشانه‌شدا پێنج كه‌س برینداربوون و دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر له نه‌خۆشخانه‌ی حكوومی نسێبین نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشت.
به هۆی ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی، له قوتابخانه‌كانی شارۆچكه‌كانی ئورفا له سه‌ر سنوور دوو رۆژ كرایه پشوو.

له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا له ته‌واوی قوتابخانه‌كانی ئاكچاكاله، جه‌یلانپنار و سوروچ ده‌وامی ته‌واوی قوتابخانه‌كان ، له بیره‌جیك-یش له ناوچه نزیكه‌كانی سنوور رۆژانی پێنج شه‌ممه و هه‌یینی كرانه پشوو.
هه‌روه‌ها له ته‌واوی قوتابخانه‌كانی شارۆچكه‌ی نسێبین-ی ماردین، ناوچه‌كانی شه‌نیورت و ئاكدۆغان له نزیك سنوور له شارۆچكه‌ی كزڵته‌په ده‌وامی قوتابخانه بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ كرایه پشوو.
له ئه‌نجامی هێرشه‌كانی یه‌په‌گه/ په‌كه‌كه كه به هاوه‌ن كردیانه سه‌ر ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوونی سڤیل له شارۆچكه‌ی نسێبینی ماردین، دایكێك و دوو كچی گیانیان له‌ده‌ستدا و ٢٤ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون ، كه دواتر له لایه‌ن تیمه‌كانی فریاگوزاری به‌په‌له‌وه گوازرانه‌وه بۆ نهخۆشخانەكانی ناوچه‌كه.