Zafer Fatih Beyaz
10 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 11 تشرینی یەکەم 2019
ئەنقەرە - AA
وەزارەتى بەرگرى توركيا، ڕايگەياند كە لە ئاكامى هێرشى ئاسمانى بۆ سەر بنكەكانى تێرۆريستان لە ناوچەى رەسولەين لە چوارچێوەى ئۆپەراسيۆنى كانى ئاشتى-دا ١٩ تێرۆريستى ديكە لە ناوبران.
ڕاگەياندراوەكە باسى لە ئۆپەراسيۆنێكى ئاسمانى كرد بۆ سەر حەشارگەكانى تێرۆريستان لە ناوچەى رەسولەين و ١٩ تێرۆريستى پەكەكە/يەپەگە/پەيەدە كوژران.
وەزارەتى بەرگرى، ژمارەى ئەو تێرۆريستانەشى ئاشكراكرد كە لەسەرەتاى ئۆپەراسيۆنەكەوە لەناوبراون كە ١٧٤ تێرۆريستە.
وەزارەتى بەرگرى لە هەژمارى خۆى لە تويتەر-دا گرتەى فڕينى شەوانەى فڕۆكە جەنگييەكانى هێزى ئاسمانى توركيا-ى بڵاوكردەوە.