لەگەڵ ئەوەی لە ساڵانی پێشوودا بەھۆی بوونی شەڕوشۆڕ لە ناوچە کوردیەکانی تورکیا دا زۆر لە ھەنگەوانەکان نەیاندەتوانی بەرھەمەکانیان بە خواستی خۆیان زیاد بکەن ئەویش لە بەر بوونی مەترسی لەسەر گیانیان لەن اوچە شاخاویەکان, لەمساڵداو لەگەڵ بەرقەراربوونی ئاسایش لەناوچەکەدا بەھۆی دەستپێکردنی قۆناغی ئاشتیەوە, چاوەڕێ دەکرێ بەرھەمی ھەنگ لەناوچەی سیرت بگاتە ھەزار و ٢٠٠ تەن .
فایەق ئەتەی سەرۆکی یەکێتیی ھەنگوانانی تورکیا لە شاری سیرت ئاماژە بەوەدەکات کە لەگەڵ دەستپێکی قۆناغی ئاشتیدا و لەگەڵ نەمانی جەنگ لە ناوچە شاخاویەکانی شارەکانی سیرت و وان، بەروبوومی ھەنگ لە زیاد بووندایە.
ئەو باسی لەوە کرد کە لە مانگی شوباتی ئەمساڵەوە ھەنگوانان بەرەو ناوچە شاخاویەکان و بەڕێکەوتن بۆ دەستکردن بە وەرزی بەرھەمھێنانی ھەنگ و لەم ماوەیەدا گەڕاونەتەوە و چاوەڕێ دەکرێت بەڕێژەیەکی بەرچاو بەرھەمی ھەنگوین لەمساڵدا زیاد بکات.
عەلی ئۆڵگاچ کە ھەنگوانێکی ئەو ناوچەیە بۆ AA باس لەوە دەکات لەمساڵدا جۆری پەرڤانی لە ھەنگوین کە باشترین جۆری ھەنگوینە و بۆ زۆر نەخۆشی وەک چارەسەر بەکاردێ زیادی کردووە.