Sangar Hamad Azeez
25 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 26 حوزەیران 2018
ئەنقەرە - AA
لە ریپۆرتاژێکیدا بۆ رادیۆی بی بی سی ئینگلیزی گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا ئیبراهیم کاڵن جەختی کردەوە لەوەی کە پێویست ناکات باوەڕ بە پڕوپاگەندەکانی رێکخراوی تیرۆریستی جوداخواز بکەن و گوتی: " پێویست ناکات راستییەکان لە چاوی پەکەکەوە ببینن، پێویستە بە چاوی خۆتان سەیری راستییەکان بکەن".
کاڵن بەشداری لە پڕۆگرامێکی تایبەتی رادیۆیی بی بی سی ئینگلیزی کرد لەژێر ناوی 'نیوس ئاوەر' کرد و تیایدا هەڵسەنداندنی بۆ هەڵبژاردنەکانی دوێنێ سەرۆکایەتی کۆمار و پەرلەمانی تورکیا کرد.
کاڵن ئاماژەی بەوەکرد کە تورکیا لە یەک کاتدا بەرەنگاری لەگەڵ هەر سێ رێکخراوی تیرۆریستی داعش، فەتۆ و پەکەکە دەبێتەوە لەو کاتەش سانسۆر لەسەر گوتەکانی کاڵن دانرا و پەخش نەکرا.
لەبارەی پرسیارێکی بێژەری رادیۆکە کە گوایە تورکیا ژمارەیەک رۆژنامەنووسی سەر پەکەکەی گرتووە کاڵن گوتی : "پێویست ناکات راستییەکان لە چاوی پەکەکەوە ببینن، پێویستە بە چاوی خۆتان سەیری راستییەکان بکەن".