Sertaç Bulur,Yeliz Macar
20 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 20 تشرینی دووەم 2017
ئەنقەرە - AA
لە ئۆپەراسیۆنەکانی نێوان رۆژانی ١٣ بۆ ٢٠ی تشرینی دووەمدا لە سەرانسەری تورکیادا، ٤٥ تیرۆریست کوژراون و ١٠ی دیکەیان دەستبەسەرکراون و سێ تیرۆریستیش خۆیان رادەستی هێزە ئەمنییەکان کردووەتەوە.
بە پێی راگەیەنراوێک کە وەزارەتی ناوخۆی تورکیا بڵاویکردووەتەوە لە چوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی رێکخراوە تیرۆریستییەکاندا لەماوەی هەفتەی رابردوودا لە سەرانسەری ئەو وڵاتەدا هەزار و ٣٦٦ ئۆپەراسیۆن لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ئەنجامدراون.
لەو چوارچێوەیەشدا بە تۆمەتی هاوکارییکردنی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە ٢٠٦ گومان‌لێکراو، بە تۆمەتی پەیوەندیی بە رێکخراوی تیرۆریستیی داعشەوە ٦٣ گومان‌لێکراو، ٦٦٦ گومان‌لێکراو لەچوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی رێکخراوی تیرۆریستیی فەتحوڵڵاچی (فەتۆ)/پێکهاتەی دەوڵەتی هاوتەریب و ١٠ گومان‌لێکراو لە چوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی رێکخراوە تیرۆریستییە چەپەکاندا، دەستبەسەرکراون.
هاوکات لە ئۆپەراسیۆنە پلان بۆ داڕێژراوەکاندا، ٩٤٥ کەس بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی تیرۆر، ١١٥ کەس بە تۆمەتی ئەنجامدانی کۆچی نایاسایی و چوار هەزار و ٢١٣ کەس بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانەکانی پەیوەست بە ماددە هۆشبەرەکان دەستبەسەرکراون.
له ئۆپه‌راسیۆنه‌كاندا، ٥٨ تیرۆریست كراونەتەن ئامانج، له‌وانه ٤٥یان كوژراون، ١٠یان ده‌ستگیركراون و سیانه‌كه‌ی دیكه خۆیان راده‌ستكردووه.
له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دژ بە په‌كه‌كه‌دا كه له ئاگری، بینگۆل، دیاربه‌كر، ئه‌رزنجان، هه‌كاری، مەڕەش، ماردین، شرنەخ، دێرسم و وان به‌ڕێوه‌ده‌چن، ٧٣ حه‌شارگه و ئه‌شكه‌وت و ٥٥ بۆمبی ده‌ستكرد و مین ته‌قێنرانه‌وه.
هه‌روه‌ها هێزه ئه‌منییه‌كان له ئۆپه‌راسیۆنه‌كاندا ده‌ستیان به‌سه‌ر دوو تۆن و ٤١٣ كیلۆگرام مادده‌ی ته‌قینه‌وه، ٦١ بۆمبی ده‌ستی، ٨١ پارچه چه‌ك و ٢٠ هه‌زار و ٢٩٠ فیشه‌كی جۆراوجۆردا گرتووه.