Mohammed Baqi Hussein
18 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 18 نیسان 2016
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا تانژو بیلگیچ رایگەیاند: "ئه‌و بانگه‌شانه‌ی له هه‌ندێك دامه‌زراوه‌ی مێدیایی جیهانیدا بڵاوكراونه‌ته‌وه گوایه سوپای توركیا ته‌قه‌یان له‌و خه‌ڵكه سڤیلانه كردووه كه له سنووره‌كانی سووریاوه به‌ره‌و باشووری توركیا له داعش هه‌ڵاتوون، هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به راستییه‌وه نییه".
له‌باره‌ی ده‌نگۆی ته‌قه‌كردنی هێزه چه‌كداره‌كانی توركیا له‌و خه‌ڵكه سڤیلانه‌ی له كه‌مپی ئاواره‌كانی سووریاوه هه‌ڵاتبوون دوای ئه‌وه‌ی داعش هێرشی كردبووه سه‌ریان، بیلگیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كی نووسراوی بڵاوكرده‌وه.
لهڕوونكردنهوهكهدا هاتووە "ئه‌و بانگه‌شانه‌ی له هه‌ندێك دامه‌زراوه‌ی مێدیایی جیهانیدا بڵاوكراونه‌ته‌وه گوایه سوپای توركیا ته‌قه‌یان له‌و خه‌ڵكه سڤیلانه كردووه كه له سنووره‌كانی سووریاوه به‌ره‌و باشووری توركیا له دەست داعش هه‌ڵاتوون، هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به راستییه‌وه نییه. وڵاته‌كه‌مان ئامێزی بۆ نزیكه‌ی سێ ملیۆن په‌نابه‌ری سووری كه له پێكدادانه‌كانی ئه‌و وڵاته هه‌ڵاتوون كردۆته‌وه. هه‌فته‌ی رابردوو جارێكی‌تر هه‌زاران سووری له‌ئه‌نجامی هێرشه‌كانی داعشدا بۆ سه‌ر كه‌مپه‌كانی باكووری ئه‌و وڵاته ئاواره‌بوونه‌وه. وڵاته‌كه‌مان و دەزگا خێرخوازییه‌كان رێوشوێنی پێویستیان له‌به‌رانبه‌ر ئه‌م دوا پێشهاتانه‌شدا له‌هه‌ردوو دیوی سنوور گرتۆته‌بەر".