Ali Kemal Akan,1 23
06 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 07 شوبات 2018
ئەنقەرە – AA
لە ئاکامی هێرشی رێکخراوە تیرۆریستییەکان بە مووشەک و بە هاوەن بۆ سەر سەربازانی سوپای تورکیا لەکاتی بەردەوامیدان بە کارەکانی دروستکردنی خاڵی چاودێری ژمارە شەش لە ئیدلب سەربازێک گیانی لەدەست دا و پێنج سەرباز و کارمەندێکی مەدەنیش بە سووکی بریندار بوون.
سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا رایگەیاند، دوینێ رێکخراوە تیرۆریستییەکان بە مووشەک و هاوەن هێرشیان کردە سەر سەربازانی سوپای تورکیا لەکاتی بەردەوامیدان بە کارەکانی دروستکردنی خاڵی چاودێری ژمارە شەش لە ئیدلب.
سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا ئاماژەی بەوە داوە لە ئاکامی ئەو هێرشەدا، سەربازێک گیانی لەدەست داوە و پێنج سەرباز و کارمەندێکی مەدەنیش بە سووکی بریندار بوون.
راگەیەنراوەکە تیشکی خستۆتە سەر ئەوەی کە هەر دوای هێرشەکە بەرپەرچی تیرۆریستیانیان داوەتەوە بە تەقەکردن.