Ramal Mahmood
04 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 04 تشرینی دووەم 2016
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم: "ئەمڕۆ دەوروبەری کاتژمێر ٨:٠٠ی بەیانی رێکخراوی تیرۆریستی لە دیاربەکر هێرشی تیرۆریستی ئەنجامدا و سەرلەنوێ رووی چەپەڵ و دزێوی خۆی نیشاندا. لەخاڵێکی قەرەباڵغ لە ناوچەیەک کە هاووڵاتییان بەوێدا تێدەپەڕین و دەچوونە سەر کار، قوتابیان بەوێدا دەچوونە قوتابخانە ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوی تەقاندەوە. تاکو ئێستا زانراوە کە هەشت کەس گیانیان لەدەست داوە و لەنێویاندا دوو پۆلیس هەن. پێنج هاووڵاتیی مەدەنی و تەکنیکارێک گیانیان لەدەست داوە. تیرۆریستێک کوژراوە. لەو ١٠٠ بریندارەی چارەسەری پزیشکی لە نەخۆشخانەکان وەردەگرن، ٩٣یان رەوانەی ماڵەوە کراون. حەوتەکەی دیکەشیان هێشتا لە نەخۆشخانە چارەسەری پزیشکی وەردەگرن ".