Ali Çelik
10 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 11 ئاب 2021
وان – AA
٣٥ كه‌س كه به‌هۆی لافاوه‌كه‌ی قەزای گورپنار سەربە پارێزگای وان له كوێستان گیریان خواردبوو، رزگار كران.
به‌هۆی روودانی لافاوه‌وه ئه‌و رێگایه‌ی به‌ره‌و كوێستانی ڤهلیتان ده‌ڕوات كه هه‌ردوو ناوچه‌ی ئاریندی و یورتابش به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، ژێرئاو كه‌وت كه هه‌ڵكه‌ندراوه.
به‌هۆی لافاوه‌كه‌وه، ٣٥ كه‌س كه ژماره‌یه‌ك ژن و منداڵیان له‌نێو دابوو له كوێستانه‌كه گیریان خواردبوو و نه‌یانده‌توانی بگه‌ڕێنه‌وه ماڵه‌وه، هه‌روه‌ها خێوه‌ته‌كانیشیان هه‌ر به‌م هۆیه‌وه زیانیان به‌ركه‌وتبوو.
دوای ئاگاداركردنه‌وه‌یان، تیمه‌كانی گه‌وره شاره‌وانیی گورپنار، گه‌یشتنه ناوچه‌كه و تواندرا له میانی ٢٤ كاتژمێر كاركرداندا، رێگاكه بكرێته‌وه و گیرخواردووان رزگار بكرێن و بگه‌یه‌ندرێنه ماڵه‌وه.
سه‌رۆكی شاره‌وانی گورپنار، خه‌یروڵڵا تانش به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌رده‌وامن له كاره‌كانیان له‌و ١٨ ناوچه‌یه‌ی لافاوه‌كه گرتوونیه‌ته‌وه، گوتی: "له‌و چركه‌ساته‌وه‌ی كه هه‌واڵی دروستبوونی لافاومان پێگه‌یشت، تیمه‌كانمان چوونه‌ته ناوچه‌كان و ده‌ستیان كردووه به كاره‌كانیان، ٢٤ كاتژمێر به‌بێ ناوبڕ كارمان كرد و توانیمان رێگاكه بكه‌ینه‌وه (و ٣٥ گیرخواردووه‌كه) رزگار بكه‌ین".