Ramal Mahmood
26 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 27 ئەیلوول 2016
وان - AA
شوانکارەکان کە بۆ وەرزی هاوین روویانکردبووە کوێستانەکانی قەزای باشکالەی سەربە پارێزگای وان، بەشێکی زۆریان لەگەڵ بارینی بەفر، بەئاژەڵەکانیانەوە دەگەڕینەوە ناوچەکانیان.
شوانێک بەناوی رەمەزان گونبەی لە لێدوانێکدا رایگەیاند: "بەشی زۆری ساڵ بە لەوەڕاندنی ئاژەڵان بەسەر دەبات. ئاماژەی بەوەشدا بۆ ئەوەی رووبکاتە ناوچە کوێستانەکان لە ماردینەوە هاتووەتە وان. سەرنجی بۆ ئەوەش راکێشا وەرزی هاوینیان لە نێو فێنکایی کوێستانەکان بەسەربردووە و بەهۆی هاتنەوەی پاییزیش دەستیان کردووە بە گەڕانەوە بۆ ناوچەکانیان".
" ئیدی بووەتە نەریت"
گونبەی ئاماژەی بەوە دا کە لەگەشتییەکانیاندا تووشی زەحمەتی دەبنەوە و گوتی: "بێئەوەی بڵێین بارانە و قوڕاوە ملی رێ بەرنادەین. هەموو ساڵێک لەکوێستانەکان شوێن بەکرێ دەگرین. لەبەرامبەر هەر پارچە زەوییەک بڕی ٥٠ بۆ ١٠٠ لیرە دەدەین بەخاوەن زەوییەکان. ئەو پیشەیە بۆ ئێمە بووەتە نەریتێک. کەسانی نزیکمان هاوسەر و دۆستانمان هەموویان بەو کارەوە سەرقاڵن".
ئیبراهیم گونبەی شوانکارەیەکی دیکەیە رایگەیاند کە لەکاتی گەشتەکەدا ناچار دەبن لە هەر شوێنێک پێویست بکات چادر هەڵبدەن. ئەوەی خستەڕوو کە کارەکەیان سەختە و جگە لە ئاژەڵداری هیچ کارێکی دیکە ئەنجام نادەن.
یەکێکی دیکە لەو شوانکارانەی کە لە کوێستانەکان لەگەڵ بارینی بەفر دەگەڕێتەوە بۆ ناوچەکەی خۆی بەناوی ئیسماعیل بوڵوت ئاماژەی بەوە کرد کە کاتی گەڕانەوەیان لە کوێستانەکان دوو مانگ دەخایەنێت.