Ali Kemal Akan
01 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 01 کانوونی دووەم 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
دوای بانگهێشنامەی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی توركیا، مسته‌فا شه‌نتۆپ بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر مۆڵه‌تی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار بۆ رەوانەکردنی هێز بۆ لیبیا، سبه‌ی ئه‌نجوومه‌نی گشتیی په‌رله‌مانی توركیا، دانیشتنێکی نائاسایی ئه‌مجام ده‌دات.
دانیشتنە نائاساییەکەی سبەی ئه‌نجوومه‌نی گشتیی په‌رله‌مانی توركیا كاتژمێر ١٤:٠٠ به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی په‌رله‌مان، مستەفا شه‌نتۆپ دەست پێ دەکات.
مۆڵه‌تی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار بۆ رەوانەکردنی هێز بۆ لیبیا تاكه خاڵی دانیشتنەکەی سبەی ئه‌نجوومه‌نی گشتیی ده‌بێت. له‌گه‌ڵ خوێندنه‌وه‌ی ده‌قی مۆڵه‌ته‌كه، گفتوگۆكان ده‌ست پێ ده‌كه‌ن و هه‌ر فراكسیۆنێكیش ٢٠ خولهك کاتی پێده‌درێت بۆ قسه‌كردن، دوای گفتوگۆكانیش مۆڵه‌ته‌كه ده‌خرێته ده‌نگدانه‌وه.