Meltem Bulur,Muhammet Ali Kemal
12 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 13 حوزەیران 2017
ئەنقەرە - AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو پێشوازیی لە باڵیۆزانی هەریەک لە سعوودیە، وەلید بن عەبدولکەریم خرێجی، ئیمارات، خەلیفە شاهین مەرار و کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی بەحرێن لە ئەنقەرە، کومەیل ئەحمەد، پێکەوە کرد.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە دیپلۆماسییەکانەوە دەستکەوتوون، مەولود چاوشئۆغڵو، بەر لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران، لەگەڵ نوێنەرانی هەریەک لە سعوودیە، بەحرێن و ئیمارات کۆبووەتەوە و دوایین پێشهاتەکانی ناوچەی کەنداویان تاوتوێ کردووە.
لە کۆبوونەوەکەدا چاوشئۆغڵو باسی لەهەریەک لە چاوەڕوانییەکانی تورکیا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و پەیوەندییەکانی لەوبارەیەوە، کردووە.
رۆژی ٥ی حوزەیران هەریەک لە سعوودیە، ئیمارات، بەحرێن، میسر و یەمەن رایانگەیاند کە هەموو پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانیان لەگەڵ قەتەردا کۆتایی پێهێناوە.