Sangar Hamad Azeez
05 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 06 کانوونی دووەم 2017
ئەنقەرە -AA
سەرۆکوەزیرانی تورکیا بینالی یڵدرم لەبارەی پەلامارەکەی ئیستانبوڵەوە گوتی: "وڵاتەکەمان بە یەکگرتوویی و تەبیایی بە دڵنیاییەوە ئەو رۆژە ناخۆشانە تێدەپەڕێنن، و هەموو هەوڵەکانی بەڵڵای تیرۆر شان بەشانی گەلی ئازیز بەکۆتايى دێنین، لێکناترازێین و چۆک بۆ تیرۆر دانادەین، دەبێت تیرۆیستان ئەمە بزانن".
یڵدرم سەبارەت بە پەلامارەکەی ئیزمیر پەیامێکی بڵاو کردەوە
لە پەیامەکەیدا یڵدرم گوتی: "وڵاتەکەمان بە یەکگرتوویی و تەبیایی بە دڵنیاییەوە ئەو رۆژە ناخۆشانە تێدەپەڕێنن، و هەموو هەوڵەکانی بەڵڵای تیرۆر شان بەشانی گەلی ئازیز بەکۆتايى دێنین، لێکناترازێین و چۆک بۆ تیرۆر دانادەین، دەبێت تیرۆیستان ئەمە بزانن سیمبوڵی گیانی سەربەخۆیی لە ئیزمیرە، بە توندی ئیدانەی ئەو پەلامارە دەکەم".
گوتیشی: "شەهید فەتحی سەکین بەبێ ئەوەی هیچ بیر لە گیانی خۆی بکاتەوە گیانی فیداکرد و بووە هۆی رێگری لە رووداوێکی زۆر گەورەتر، ئەمڕۆ ئەو ناپاکانەی کە ویستیان برایەتیمان تێکبدەن هەمان چارەنووسی رێکخراوە تیرۆرستییەکان چاوەڕیان دەکات، خودا رەحم بە پۆلیسە پاڵەوانە شەهیدەکەمان بکات و هیوادارم برینداران زوو چاک ببنەوە".