سێرت
ماوەی چوار ساڵە کارەکانی ھەڵکەندنی شوێنەوارە مێژوووییەکان لە بەنداوی "ئیڵی سو" بەردەوامە، ستافی سەرپەرشتیاران ئەمساڵ لە کارەکانیان وەستان.
بەسەرپەرشتیی د. ھەلوک سایغڵم تیمور مامۆستای بەشی ئەدەبیات و شوێنەوارناسی زانکۆی ئێگێ ماوەی چوارساڵە کارەکانی دۆزینەوەی شوێنەوارە مێژوووییەکان دەکات، کارەکانیش لە ھەردوو ڕوباری بۆتان و دیجلە لەگوندی چاتەپە بەرێوە دەچێت، لەئەنجامی گەڕان و کنەکردنەکاندا توانیویانە شوێنەواری قەڵا و بەندەرێک دۆزرایەوە، کە مێژوویان بۆ سەردەمی ڕۆمانیەکان دەگەڕێتەوە.
دوای دۆزینەوەی ھەندێ شت لەنێو "قەڵا و بەندەرکە" بەمەبەستی نمایشکردنیان پێشکەش بە مۆزەخانەی مێردین و دیاربەکر و باتمان کران. سایغڵم تیمور سەرپەرشتیاری کاری ھەڵکەندنەکە گوتی: قەڵا و بەندەرەکە لەقوڵایی ٧٠-٨٠ مەتر ئاودایە، لە میانەی گەڕانمان بۆ شوێنەوارە مێژووییەکان لەگەروەکانی ئاوی بۆتان شوێنەواری جیاجیا ھەیە پێک دێت لە ٣٨ شوێن و سەردەمی ھەریەکێکیان جیاوازە.
گوتیشی: لەباشوری گەرووی بۆتان تا دیجلە چەندین شوێنەواری جیاجیا ھەیە، کە مێژووەکەیان بۆ سەردەمی ساسانی دەگەرێتەوە ، ئاسەواری "بەزابدە" ھاوشێوەی ئاسەواری قەڵا لەناوچەی تل (چاتەپە) دۆزراوەتەوە مێژووەکەی بۆ سەردەمی رۆمانیەکان دەگەڕێتەوە، پەیوەندیەک ھەیە لەنێوان ناوچەی بەنداوی "ئیڵی سو"، کە رۆمانەکان بۆ ئەوەی دەسەڵات بەسەر ئەم ناوچانەدا بسەپێنن بەشێوەیەکی تایبەتی دروستیان کردووە.
٧٠-١٠٠ ساڵ بۆ کارکردن بەدوای ئاسەوار لەم ناوچانەدا بەس نییە
د. ھەلوک سایغڵم تیمور لە درێژەی گوتەکانیدا گوتی: لەژێرەوەی ئەم شوێنەوارانەدا چەندین دیوار دروست کراون، بەرزاییان ٢.٥ مەترە و بەبەردی رەشی بازڵت دروست کراون و لەسەردەمی جیاجیای ئەوساشدا دیوارەکان چاککراونەتەوە.
دیوارەکانی قەڵاکە لە ھەندێ شوێن بەرزیان ١٠ – ١٥ مەترە، لەو شوێنانەی کە بەردی بازڵتی ڕەش کۆتایی دێت لەسەر دیوارەکە، لەبەشی سەرەوە نووسینی مێژووویی Constantius (MS ٣٣٧-٣٦١), Constantius Gallus (MS ٣٥١-٣٥٤)
نوسراوە بەپانی ٢٦ سم و درێژی ٣٩ سم.
ھەروەھا دۆزینەوەی ھەندێک ئاسەواری گۆڕ لەشێوەی بەردەشاخ بەدرێژایی گەرووی بۆتان و باشوری روباری دیجلە سەلماندنی سەردمی ساسانیەکانە.
گوتیشی: توانیمان بەبەکارھێنانی قادرمەی بچینە قوڵایی ھەندێک شوێنی شوێنەوارەکان، لەو شوێنانەشدا ھەندێک نووسینمان لەسەر بەندەرەکان دۆزیەوە کە بەزمانی عەرەبی نوسرابوون، سەردەمەکەی بۆ سەدەی ناوین دەگەڕێتەوە، کاتێک دەستمان بەکارەکان
کرد لەسەر شوێنەوارەکە ٦٩ خانووی ئەوسەر دەمەمان دۆزیەوە.
سایغڵم تیمور گوتی: دوای وەرگرتنی نمونە لە خانوەکان ھەندێکمان بەبڕیاری سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران روخاند و دواتر لەسەر کارەکانی ھەڵکەندنی شوێنەوارەکان بەردەوام بووین، ١٠٠ – ٧٠ ساڵ بۆ بەدواداگەڕان بەس نییە چونکە ئەم شوێنانە چەندین مێژوووی گرنگمان بۆ دەگەڕێننەوە.