Günay Nuh
13 تەمووز 2022•نوێکردنەوە: 15 تەمووز 2022
ئەردەخان – AA
کوێستانەکانی پارێزگای ئەردەخان، دوای باران بارین بە پشکوتنی چەندین جۆر گوڵی رەنگاوڕەنگ خەمڵیوون.
کوێستانەکانی ئەردەخان و بەرزایییەکانی شارەکە بە چەندین گوڵی رەنگاوڕەنگ بە تایبەت گوڵاڵەسوورە خەمڵیوون.
سروشتی دڵڕفێنی ئەو پارێزگایە کە لە ستۆدیۆی وێنە چرکاندن دەچێت، چەندین جۆر ئاژەڵی لێ دەبیندرێت کە لەسەر گژوگیا دەلەوەڕێن.
چەندین جۆر گوڵی رەنگاوڕەنگ و گوڵاڵەسوورە لە دەورووبەری بنکەی خلیسکێنەی سەر بەفری یاڵنزچام پشکوتن و ناوچەکەیان خەمڵاندووە.
هاووڵاتی باکان ئۆزەر بە ئاماژەدان بەوەی کە تاکوو دەرفەتیان هەبێت روو دەکەن کوێستان، گوتی: "دیمەنێکی زۆر دڵڕفێنی هەیە. شایانی سەردانیکردنە. بۆیە هەر کاتم هەبێت، دێمە ئێرە".