Faruk Hanedar
06 کانوونی دووەم 2024•نوێکردنەوە: 06 کانوونی دووەم 2024
ئیستانبوڵ - AA
کۆبوونەوەی وەزیری دەرەوەی تورکیا هاکان فیدان و هاوتا ئەمریکییەکەی ئەنتۆنی بلینکن دەستی پێکرد.
دوای کۆبوونەوەکە چاوەڕوان دەکرێت سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بکات.
سەردانەکەی بلینکن بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە کاتێکدایە کە لە ڕۆژی ٧ی تشرینی یەکەم و هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە، ئەوە چوارەم جارە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی ناوچەکە دەکات.
بلینکن دوای سەردانی تورکیا، دەگاتە یونان و دواتر سەردانی هەریەکە لە وڵاتانی ئوردن، قەتەر، ئیمارات، سعوودیە، ئیسرائیل، فەڵەستین و میسر دەکات.