Ferdi Türkten
25 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 26 ئاب 2020
به‌دلیس – AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌ردانی گۆڕستانی سه‌لجوقی له ئههڵات كرد.
سهركۆمار ئه‌ردۆغان كه به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له به‌رزراگرتنی ٩٤٩همین ساڵوه‌گه‌ڕی سه‌ركه‌وتنی ماڵازگیرت له ئههڵات، سه‌ردانی گۆڕستانی سه‌لجوقی كرد كه وهk گه‌وره‌ترین گۆڕستانی توركی ئیسلامی ناوی خراوه‌ته لیستی كاتی میراتی جیهانی یونسكۆ.
هاوسه‌ری سهركۆمار ئه‌ردۆغان، ئه‌مینه ئه‌ردۆغان و جێگری سهركۆمار، فوئاد ئۆكتای و سه‌رۆكی په‌رله‌مان، موسته‌فا شه‌نتۆپ و سه‌رۆكی گشتیی مه‌هه‌په، ده‌وله‌ت باخچه‌لی یاوه‌ری ئه‌ردۆغان بوون له‌و سه‌ردانه‌دا.
ئه‌ردۆغان سڵاوی له‌و هاووڵاتییانه‌یش كرد كه به به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای توركیا خۆشه‌ویستییان بۆ ده‌ربڕی و له چاوه‌ڕوانی هاتنی ئه‌ودا بوون.