Mohammed Baqi Hussein
20 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 21 کانوونی یەکەم 2016
ئه‌رزەڕۆم - AA
نزمترین پله‌کانی گه‌رما له‌رۆژهه‌ڵاتی ئانادۆڵو له شاری ئاگری تۆماركرا كه 34 پله‌ی ژێر سفری سه‌دیی بوو.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسی وه‌رگیراوه، ئه‌مڕۆ ئاسمانی ناوچه‌كه ساماڵ و هه‌ورێكی كه‌می ده‌بێت. پێشبینی ده‌كرێت له‌شه‌ودا له‌ده‌وروبه‌ری شاره‌كانی ئه‌رزڕووم، قه‌رس، ئه‌رزنجان و ئه‌رده‌هان كه‌مێك به‌فر ببارێت وئاراسته‌ی بـا له باشووره‌وه به‌خێراییه‌كی كه‌م هه‌ڵبكات.
نزمترین پله‌كانی گه‌رما له رۆژهه‌ڵاتی ئانادۆڵو بەم شێوەیە بوو: ئاگری 34، ئارداهان و ئهرەزڕۆم 26، قەرس 29 ، ئیدر 19 و ئه‌رزینجان 18 پله‌ی ژێر سفری سه‌دی.
هەروەها پێشبینی دەکرێت کە بەرزترین پله‌كانی گه‌رما له‌رۆژهه‌ڵاتی ئانادۆڵو بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیە بێت: ئارداهان 16، ئاگری19 ، قەرس 14، ئهرەزڕۆم 15، ئیدر 5 و ئه‌رزینجان 6 پله‌ی ژێر سفری سه‌دی بێت.
لهئاردههان 20 سانتیمه‌تر، ئاگری 56 سانتیمه‌تر، ئهرەزڕۆم 30 سانتیمەتر و له قەرس 12 سانتیمەتر به‌فر باریوه.