Mazın Asad
05 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 07 کانوونی دووەم 2017
ئەنقەرە - AA
گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، ئیبراھیم کاڵن لە وەڵامی پرسیارێک کە "ئەگەر ھێزەکانی ھاوپەیمان پاڵپشتی ئاسمانی تورکیا نەکات، ئایا تورکیا مافی ھەیە بنکەی سەربازیی ئینجیرلیک دابخات؟" گوتی: "لە چوارچێوەی مافی سەروەریمان، ھەموو کاتێک ئەمە لە دەسەڵاتی ئێمەدایە".
کاڵن لە میانی بەشداری کردنی لە پرۆگرامێکی تایبەتی کەناڵی 24ی تورکی سەبارەت بە بابەتە ھەنووکەییەکان وەڵامی پرسیارەکانی دایەوە.
لە وەڵامی پرسیارێک "ئایا چاو بە دۆخی بنکەی سەربازیی ئینجیرلیک دەخشێندرێتەوە؟" کاڵن گوتی: "لە چوارچێوەی مافی سەروەریمان، ھەموو کاتێک ئەمە لە دەسەڵاتی ئێمەدایە. ئەم ھەڵسەنگاندنە ھەموو کاتێک بەگوێرەی پێداویستی و پێشھاتەکانی گۆڕەپانەکەدا ئەنجام دەدرێت".
لە وەڵامی پرسیارێکی دیکەدا کە "ئەگەر ئەم دۆخە بەردەوام بێت، ئایا مافی ئەوەتان ھەیە بڵێن بنکەی سەربازیی ئینجیرک دادەخەین؟ کاڵن لەوبارەیەوە ئاماژەی بەوە دا کە ھەمیشە ئەم مافە لەدەست تورکیادایە و گوتیشی: "ھەڵسەنگاندن لەسەر ھەڵومەرجەکان دەکەین و دواتر لەوبارەیەوە بڕیار دەدرێت. لە ئێستادا ھەڵسەنگاندنێکی بەپەلەی لەو جۆرە جێگەی باس نییە، بەڵام ھەروەک ئاماژەم پێکرد، دەسەڵاتی بەکارھێنانی ئەوێ لەدەست ئێمەدایە".