Abdullah Shukur
21 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 21 نیسان 2017
ئورفا - AA
ھێرشێکی بۆمبی لە شارۆچکەی سروچی سەر بە پارێزگای ئورفا ئەنجامدرا و ھێرشبەرەکەش بە مردوویی دۆزرایەوە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی وەرگیراون، لە نزیک نەخۆشخانەی گشتی سروچ ھێرشێک بەھۆی ئۆتۆمبێڵێکی بۆمبرێژکراو ئەنجامدراوە و ھێرشبەرەکەش لە رووداوەکە گیانی لەدەستداوە.
لە رووداوەکە ھیچ زیانێکی گیانی دیکە نەھاتە ئاراوە و ژمارەیەکی زۆری تیمی فریاکەوتنیش رەوانەی ناوچەکە کران.
پارێزگاری ئورفا گونگۆر عەزیم تونا بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند کە ھیچ زیانێکی گیانی بەھۆی ھێرشەکە نەھاتووەتە ئاراوە.
تونا ئاماژەی بەوەش دا کە ھێرشبەرەکە لە رووداوەکەدا گیانی لەدەستداوە و گوتیشی: "رێوشوێنی ئەمنی لە ناوچەکەدا گیراوەتەبەر. ئۆپەراسیۆنێکی فراوان لە دژی پاڵپشتیکەرانی رێکخراوی تیرۆریستی بەردەوامە".
لەلایەکی دیکەش بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای ئورفا وەیسەل تیپیئۆغڵو گەیشتە شوێنی رووداوەکە سەرپەرشتی ئۆپەراسیۆنەکانی کرد.