ئیستانبوڵ
وەزیری دادی تورکیا سەعدوڵا ئەرگین ئاماژی بە چۆنیەتی کۆتاییھێنان بەشەڕی چەند ساڵەی ناو تورکیا دەکات و باس لەوەدەکات کە ئازادی وبەرقەراربوونی ئاسایش پەیوەستن بەیەکەوە و راشیگەیاند: کاتێک تۆ ئازادی تاکەکان زیاد دەکەیت, ئەوا دەتوانیت باس لە بوونی ئاسایش و ئەمن بکەیت و ھەرکاتێک ئەمن و سەقامگیری نەبێت ئەوا ناتوانیت ئازادیەکانی تاک و کۆمەڵگە بەرفراوان بکەیت.
ئەو وەزیرەی تورکیا ئاماژە بەوە دەکات لە ئێستادا بۆ کۆتاییھێنان بە شەڕی چەند ساڵەی تورکیا کە ھۆکارەکەی بەرتەسککردنەوەی ئازادی کۆمەڵێک بووە بە درێژایی مێژوو، چەندین پڕۆژەی ھەمە لایەنە جێبەجێ دەکرێ لەوانە پرۆژەی پێکەوەژیانی دیموکراسیانە و دواجاریش ئەم پرۆسەی ئاشتیە کە ئێستا پەیڕەو دەکرێ و بۆتە ھۆی بەرفراوانکردنی ئازادیەکان، ھەنگاوی دیکەش بەدوای خۆیدا دەھێنێت.
ئەرگین گوتی: "بۆ کۆتاییھێنان بە شەڕی چەند ساڵە، پێویستە بە چەند رەھەندی جیاواز بیر لە چارەسەر بکەینەوە، نەک تەنیا رەھەندی ئەمنی لەبەرچاو بگیرێت."