ئەنقەرە
پ.د. سێدات لاچینەر سەرۆکی "زانکۆی جانکەلێ ئۆن سێکیز مارت" گوتی: بەپێدانی فەرمان بە پەکەکە لەلایەن دەزگای ھەواڵگریی روسیاوە دەیانەوێ تورکیا لە سوریا دەربکەن، روسیا و ئێران و بەشار ئەسەد بۆ وەستاندنی تورکیا لە سوریا پەکەکە بەگرنگترین ڕێگا دەبینن.
لە ڕۆژنامەی خەبەر تورکدا ھەواڵێک بەناونیشانی "زانیارییە درۆکە لەلایەن روسیاوە بووە" بڵاو کراوەتەوە، سەبارەت بە "لێکۆڵینەوە لە پڕوپاگەندەی پێدانی چەکی کیمیایی لەلایەن تورکیاوە بە ئۆپۆزسیۆنی سوریا".
بڵاوبوونەوەی ئەم زانیارییانە لەکاتێکدایە دوو بەرپرسی پەکەکە لەسوریا لەنێوان خۆیاندا باسیان لە کارکردنیان لەگەڵ ھەواڵگریی روسیا کردووە لە مانگی ئەیلولی ڕابردوودا، ئەویش لەبارەی فەرماندانی دەزگا ھەواڵگیریدەکانی روسیا بە پەکەکە تا ھەواڵ لەبارەی "پێدانی چەکی کیمیایی بە ھێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا لەلایەن تورکیاوە" بڵاو بکەنەوە.
لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو سێدات لاچینەر گوتی: لە سەرەتای دامەزاراندنیەوە پەیوەندیەکی پتەو لەنێوان روسیا و پەکەکە ھەیە، لەکاتی بوونی سەرکردەکانی پەکەکە لەسوریا و دوای دەرچوونیان لەو وڵاتە ھەمیشە پەیوەندییان ھەبووە، بەتایبەتی دوای بڵاوبوونەوەی ھێزی چەکداری لە چیچان لایەنگریی روسیا بۆ پەکەکە لە تورکیا زیادی کرد، ئێستاش (ئێران و روسیا و ئەسەد) بۆ وەستاندنی تورکیا لە سوریا پەکەکە بەیەکێک لە رێگا گرنگەکان دەبینن ، روسیا و ئێران نیگەرانن لە کەمبوونەوە یاخود نەمانی تیرۆر لە تورکیا، چونکە ئەوان پێچەوانەی ئەو پرۆسە ھەوڵ دەدەن، نایانەوێ تیرۆر لە تورکیا بچێتە دەرەوە.
ھەر پەیوەندیدار بەو مەسەلەیە پ.د. بێریل دێدێ ئۆغڵو مامۆستای زانکۆی گەڵەتە سەرای گوتی: "روسیا و پەکەکە لەکۆنەوە پەیوەندیان لەگەڵ یەکتر ھەبووە، ناتوانین ھۆکارێکی گرنگ بۆ نەھێشتنی ئەو پەیوەندییە بڵێین، بەشێک لە ئەندامانی پەکەکە بەبەردەوامی لەگەڵ روسیا خەریکی کاری ھەواڵگرین و بوار بۆ بەردەوامیی ئەو کارە دەڕەخسێنن.
دێدێ ئۆغڵو گوتیشی: کاری ھابەشی روسیا لەگەڵ پەیەدە ناعەقڵانی نییە، ئەوان لەگەڵ بەرەی نوسرە شەڕ دەکەن، بەکارھێنانی میکانیزمێکی سیانی لە سیاسەتدا ئاساییە، دوای ئاشکرابوونی تەمای بەلاوەنانی تورکیا لە سوریا ناتوانرێت درێژە بە کارەکان دژ بەتورکیا بدرێ.