ئەنقەرە-AA
پێنج خولە گەورەی ئەورووپا بۆ تۆپی پێ کە بریتین لە خولەکانی ئینگلتەرا (پرێمیەر لیگ)، ئیسپانیا (لا لیگا)، ئیتاڵیا (سێری ئا)، ئەڵمانیا (بۆندسلیگا) و فەڕەنسا (لیگ ۱) یارییەکانیان بەردەوامە.
- پرێمیەر لیگ
یانەی مانچستەر ستی کە لە ریزبەندی یەکەمی پرێمیەر لیگ-دایە، بە جیاوازی سێ خاڵ لەپێش یانەی لیڤەرپوول-ەوەیە.
لە کۆتا یاریشدا مانچستەر ستی بە ئەنجامی ٥-۰ لە یانەی نیوکاسڵ یونایتدی بردەوە.
هەروەها یانەی چێڵسی بە ئەنجامی ۲-۲ لەگەڵ یانەی وۆلڤەرهامپتۆن یەکسانبوو.
لە یارییەکی دیکەشدا، یانەی ئارسناڵ بە ئەنجامی ۲-۱ سەرکەوت بەسەر یانەی لیدز یونایتد.
یانەی مانچستەر ستی بە ٨٦ خاڵ لە ریزبەندی یەکەمی پرێمیەر لیگ-دایە و دوای ئەویش لیڤەرپوول بە ٨۳ خاڵ لە ریزبەندی دووەمدا دێت.
هەریەکە لە چێڵسی بە ٦۷ خاڵ و ئارسناڵ بە ٦٦ خاڵ لە پلەی سێیەم و چوارەمدان.
- سێری ئا
لە میانی یارییەکانی خولی ئیتاڵیادا، یانەی ئەی سی میلان بە ئەنجامی ۳-۱ سەرکەوت بەسەر یانەی ڤیرۆنا.
هەروەها لە یارییەکی دیکەدا، یانەی ئینتەر میلان رووبەڕووی یانەی ئێمپۆلی بووەوە و یارییەکەی بە ئەنجامی ٤-۲ لە بەرژەوەندی یانەی ئینتەر، کۆتایی هات.
یانەی ناپۆلی-یش بە ئەنجامی ۱-۳ بەرامبەر یانەی تۆرینۆ، شکستی هێنا.
هەروەها یانەی یوڤێنتوس بە ئەنجامی ۲-۱ سەرکەوت بەسەر یانەی جێنەوا.
لە ۳٦مین هەفتەی سێری ئادا، یانەی ئەی سی میلان بە ٨۰ خاڵ لە ریزبەندی یەکەمدایە، دوای ئەویش یانەی ئینتەر میلان بە ۷٨ خاڵ لە ریزبەندی دووەمدایە.
هەریەکە لە یانەکانی ناپۆلی بە ۷۳ خاڵ و یوڤێنتوس بە ٦۹ خاڵ لە ریزبەندییەکانی سێیەم و چوارەمدان.
- لا لیگا
لە میانی خولی ئیسپانیا (لا لیگا)دا، یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید بە ئەنجامی ۱-۰ سەرکەوت بەسەر یانەی ریال مەدرید.
یانەی بارسێلۆناش لە یارییەکی دیکەدا، بە ئەنجامی ۲-۱ له یانەی ریاڵ بێتیسی بردەوە.
هەروەها یانەی سێڤیلیا بە ئەنجامی ۱-۱ لەگەڵ یانەی ڤییاریال یەکسان بوون.
لە ۳٥مین هەفتەی لا لیگادا، یانەی ریال مەدرید بە ٨۱ خاڵ لە ریزبەندی یەکەمی لا لیگادایە و دوای ئەویش یانەی بارسێلۆنا بە ٦۹ خاڵ لە پلەی دووەمدایە.
هەریەکە لە یانەکانی سێڤیلیا بە ٦٥ خاڵ و ئەتلەتیکۆ مەدرید بە ٦٤ خاڵ لە پلەکانی سێیەم و چوارەمدان.
- بۆندسلیگا
لە یارییەکانی خولی ئەڵمانیا (بۆندسلیگا)دا، یانەی بایەرن میونخ و یانەی شتوتگارت بە ئەنجامی ۲-۲ یەکسان بوون.
هەروەها یانەی بۆروسیا دۆرتموند بە ئەنجامی ۳-۱ لە یانەی گرۆیتەر فورتی بردەوە.
لە یارییەکی دیکەشدا، یانەی بایەر لێڤەرکوسن بە ئەنجامی ٤-۲ لە یانەی هۆفەنهایمی بردەوە.

بەمشێوەیە لە ۳۳مین هەفتەی بۆندسلیگادا، یانەی بایەرن میونخ بە ۷٦ خاڵ لە ریزبەندی یەکەمدایە.
دوای ئەویش یانەی بۆروسیا دۆرتموند بە ٦٦ خاڵ لە ریزبەندی دووەمدا دێت.
هەریەکە لە یانەکانی بایەر لێڤەرکوسن بە ٦۱ خاڵ لە ریزبەندی سێیەم و یانەی لایپزیک بە ٥۷ خاڵ لە ریزبەندی چوارەمدا دێن.
- لیگ ۱
لە میانی یارییەکانی ۳٦مین هەفتەی خولی فەڕەنسا (لیگ ۱)دا، یانەی پاریس سان جێرمان و یانەی تروا بە ئەنجامی ۲-۲ یەکسان بوون.
بەهەمان شێوە یانەی ئۆلیمپیک مارسیلیا بە ئەنجامی ۳-۰ لە یانەی لۆریانی بردەوە.
لە یارییەکی دیکەشدا، یانەی مۆناکۆ بە ئەنجامی ۲-۱ لە یانەی لیلی بردەوە.
بەم ئەنجامانەش یانەی پاریس سان جێرمان بە ٨۰ خاڵ لە ریزبەندی یەکەم، یانەی ئۆلیمپیک مارسیلیا بە ٦٨ خاڵ لە ریزبەندی دووەم و یانەی مۆناکۆ بە ٦٥ خاڵ لە ریزبەندی سێیەمدایە.