ئیستانبوڵ - AA
یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بە ئەنجامی ٢-٠ لە یانەی ئاینتراخت فرانکفورتی ئەڵمانی بردەوە و نازناوی جامی سوپەری ئەورووپا بەدەست هێنا.
لە یاری کۆتایی تایبەت بە بەدەستهێنانی جامی سوپەری ئەورووپادا کە لە شاری هێلسنکی پایتەختی فینلاند بەڕێوەچوو، یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی و یانەی ئاینتراخت فرانکفورتی ئەڵمانی رووبەڕووی یەک بوونەوە.
یاریزان داڤید ئالابا لە خولەکی ٣٧دا، گۆڵی یەکەمی بۆ یانەی ریال مەدرید تۆمار کرد و نیوەی یەکەمی یارییەکە بە ئەنجامی ١-٠ کۆتایی هات.
لە نیوەی دووەمی یارییەکە و لە خولەکی ٦٥دا، یاریزان کەریم بەنزیمە گۆڵی دووەمی بۆ هەمان یانە تۆمار کرد.
بەم شێوەیەش یانەی ریال مەدرید بە ئەنجامی ٢-٠ یارییەکەی بردەوە و لە دوای ساڵانی ٢٠٠٢، ٢٠١٤، ٢٠١٦ و ٢٠١٧ بۆ جاری پێنجەم بووە براوەی جامی سوپەری ئەورووپا.
هەروەها یاریزانی ئەو یانەیە، کەریم بەنزیمە بە تۆمارکردنی ٣٢٤ گۆڵ بووە دووەم گۆڵکاری ریال مەدرید.