Rewa Mahmut Hasan
07 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 07 کانوونی یەکەم 2016
ئەنقەرە AA
لەدووەمین ڤێستیڤاڵی خەڵاتی میدیایی ئانادۆڵودا ٤٠ دامەزراوەی میدیایی تورکیا خەڵاتکران.
مەراسیمەکە بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا نومان کورتوڵموش و وەزیری کار و ئاسایشی کۆمەڵایەتی محەمەد موئەزینئۆغڵو لەگەڵ چەند بەرپرسێکی دیکەی حیزبی و حکوومیی بەڕێوەچوو.
لە گوتارێکدا محەمەد موئەزینئۆغڵو ئاماژەی بەوەکرد لەشەوی ١٥ی تەمووزدا دەرکەوت کە رۆڵی میدیا چەند گرنگە بۆ داهاتووی وڵات و گوتی: "ئەوشەوە هەڵوێستی میدیا و هەڵوێستی نیشتمانیی گەلمان بینی. هەڵوێستی دیموکراسی و سەربەخۆخوازیی گەلمان بینی".
موئەزینئۆغڵو پیرۆزبایی لەهەموو کامەندانی راگەیاندن کرد کە خەڵاتیان وەرگرت و دووپاتیشی کردەوە کە میدیای ئانادۆڵ لەهەموو کاتێک زیاتر بەهێزتر دەبێت.
لە مەراسیمەکەدا خەڵاتی ئاژانسی هەواڵیی ساڵ درایە ئاژانسی ئانادۆڵو.