Nuri Aydın
26 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 26 کانوونی یەکەم 2021
ئه‌نقه‌ره - AA
ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی کە له سه‌رانسه‌ری جیهاندا دوای تووشبوونیان به په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (Covid-19) چاكبوونه‌ته‌وه، ٢٥٠ ملیۆن كه‌سی تێپه‌ڕاند.
بەپێی ئه‌و زانياريیانهى کە له ماڵپەرى "Worldometer"دا بڵاوكراونه‌ته‌وه كه به پشت به ئاماره نوێیەكانى تووشبوون بە په‌تای ڤايرۆسى كۆرۆنای نوێ ده‌به‌ستێت لە جیهاندا، ٢٥٠ ملیۆن و ٦٦ هه‌زار و ١٦٤ كه‌س توانیوویانه به‌سه‌ر نه‌خۆشیه‌كه‌دا سه‌ربكه‌ون.
ئه‌و سێ وڵاته‌ی زۆرترین حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به كۆرۆنایان تیادا تۆمار كراوه، به هه‌مان شێوه زۆرترین ژمارەی چاكبوونه‌وه له‌و وڵاتانه‌دا تۆمار كراوه.
به چاكبوونه‌وه‌ی ٤١ ملیۆن و ١٨٤ هه‌زار و ٦١٨ تووشبوو، ئه‌مریكا له پلەی یه‌كه‌مدا دێت و به دوای ئه‌ویشدا به چاكبوونه‌وه‌ی ٣٤ ملیۆن و ٢٣٠ هه‌زار و ٣٥٤ كه‌س هیندستان و به چاكبوونه‌وه‌ی ٢١ ملیۆن و ٤١٤ هه‌زار ٣١٨ كه‌س به‌ڕازیل ریزبه‌ندی دووه‌م و سێیه‌میان گرتووه.
هه‌روه‌ها تا ئێستا، زیاتر له هه‌شت ملیۆن و ٩٢٢ هه‌زار تووشبوو له توركیا چاكبوونه‌ته‌وه.
ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ كه له كانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٩ له شاری وهان له چین سه‌ری هه‌ڵدا له ماوه‌یه‌كی كورتدا، به زیاتر له ٢٠٠ وڵات و هه‌رێمدا بڵاوبووه‌ته‌وه و بووه په‌تایه‌كی جیهانگیر.
له كاتێكدا له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به په‌تاكه گه‌یشتووه‌ته ٢٧٩ ملیۆن و ٨٤٥ هه‌زار و ٦٥ حاڵه‌ت، كۆی گشتیی ئه‌وانه‌ی به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، گه‌یشتووه‌ته پێنج ملیۆن و ٤١٣ هه‌زار و ٤١٧ كه‌س.
هه‌روه‌ها هێشتا زیاتر له ٢٤ ملیۆن و ٣٦٦ هه‌زار تووشبوو چاره‌سه‌ری پزیشكیی وه‌رده‌گرن.