Fuat Kabakcı
20 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 20 تشرینی دووەم 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
ژماره‌ی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) له جیهاندا، ٥٧ ملیۆنی تێپه‌ڕاند.
ماڵپه‌ڕی Worldometer كه رۆژانه له‌باره‌ی پێشهاته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به كۆرۆنا له سه‌رتاسه‌ری جیهان زانیارییه‌كانی نوێ ده‌كاته‌وه، بڵاویکردەوە کە تا ئێستا، ٥٧ ملیۆن و ٤٩ هه‌زار و ٩٠٧ كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون، هه‌روه‌ها یه‌ك ملیۆن و ٣٦٢ هه‌زار و ٢٥٥ تووشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه.
تا ئێستا ٣٩ ملیۆن و ٦١٧ هه‌زار و ٤٦٦ تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه.
كۆرۆنا به‌توندترین شێوه كاریگه‌ری كردووه‌ته سه‌ر ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا کە تا ئێستا، ١١ ملیۆن و ٩٨١ هه‌زار و ١٨٠ حاڵه‌تی تووشبوون به‌و په‌تایه لەو وڵاتە تۆمار كراوه.