Rewa Mahmood Hasan
19 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 19 تشرینی یەکەم 2020
سلێمانی-AA
به‌هۆی ماوه‌به‌سه‌رچوون و نه‌شیاوی بۆ به‌كارهێنان، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامییه‌تی سلێمانی ده‌ستیان به‌سه‌ر ژماره‌یه‌كی زۆر بۆیه‌ی ره‌نگكردنی قژی خانماندا گرت.
به‌پێی راپۆرتی لیژنه‌ی ئارایشتگاكانی قايمقامییهتی سلێمانی كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، ئاراسته‌ی لیژنه‌ی باڵای قايمقامییهت كراوه تیایدا هاتووە "به‌هۆی ماوەبهسهرچوون و نه‌شیاوی بۆ به‌كارهێنان، لیژنه‌كه ده‌ستی گرتووە به‌سه‌ر زیاتر له ١٥٠ پارچه بۆیه‌ی ره‌نگكردنی قژی خانمان له جۆری (KEUNE) له كۆگاكانی فرۆشتنی جوانكاری خانمان له شاری سلێمانی".
لە راگەیەندراوێکدا کە قایمقامییەتی قەزای سلێمانی بڵاوی کردووەتەوە هاتووە:
''به‌پێی رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و جوانكاریانه پێكهاته سه‌ره‌كییه‌كه‌یان مادده كیمیاییهكانه، له‌كاتی به‌سه‌رچوونیدا مادده‌كانی ده‌گۆڕیت بۆ پێكهاته‌ی زیان به‌خش و زیان به پێست و ته‌ندروستی به‌كارهێنه‌ره‌كانی ده‌گه‌یه‌نێت، بۆیه له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه".
لە بەشێکی تری راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە لیژنه‌ی ئارایشتگای قایمقامییه‌تی سلێمانی داوا له خانمان ده‌كات، "له‌كاتی كڕین وبه‌كارهێنانی مادده جوانكارییه‌كاندا، به‌وردی سه‌رنج له به‌رواری دروستكردن و ماوه‌ی به‌سه‌رچونی بده‌ن، پاشان به‌كاریبهێنن".
به‌فه‌رمانی قايمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردن سه‌ربه لیژنه هاوبه‌شه‌كانه‌وه ته‌واوی بۆیه‌كانی ره‌نگكردنی قژی خانمان له‌ناوده‌برێت و ئه‌و شوێنانه‌شی بۆیه‌كانی تیادا گیراوه خاوه‌نه‌كانیان رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كرێنه‌وه.