03 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 05 ئادار 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكی كۆریای باشوور، موون جای-ئین له كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی كابینه‌كه‌یدا، به‌هۆی خێرا ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ڤایرۆسی كۆرۆنا (كۆڤید-١٩) له شاری دایهگو و پارێزگای گیهنۆنگسانگی باكوور، هه‌ڵمه‌تی "جه‌نگ" دژبە ئه‌م په‌تایه‌ی ده‌ستپێكرد.
ئاژانسی هه‌واڵیی یونهاپ بڵاویكرده‌وه، موون رایگه‌یاندووه کە له‌میانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و په‌تایه ده‌بێت داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت ٢٤ كاتژمێر له ئاماده‌باشیدابن و ٢٥ ملیار دۆلاری دیكه بۆ سندوقه‌كان زیادکراوە.
به‌هۆی ئه‌م په‌تایه‌وه ٢٨ كه‌س لە كۆریای باشوور گیانیان له‌ده‌ستدا و چوار هه‌زار و ٨١٢ حاڵه‌تیش تۆماركراوه.