Heman Hussein Yaseen
30 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 30 ئادار 2021
هەولێر - AA
بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستان سەرپەرشتی وەزیری ناوخۆ کۆببێتەوە و بڕیاری نوێ لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسەکە بدرێت.
بەپێی زانیارییەکان داخستنی کافتریا، چێشتخانەکان، قەدەغەی ھاتوچۆ لە رۆژانی ھەینی و سنووردارکردنی ھاتوچۆی نێوان شارەکان ئەگەرێکی کراوە دەبێت و ئەم پرسە تاوتوێ دەکرێت.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان، ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستان لە ھەڵکشاندایە و تا ئێستا گەیشتووەتە ١٢٠ ھەزار و ٣١٩ تووشبوو، ھەروەھا سێ ھەزار و ٦٥٣ کەسیش بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.