Heman Hussein Yaseen
20 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 21 شوبات 2021
ههولێر - AA
گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی کوردستان ئاسۆ حەوێزی، لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە کە، سەبارەت بە زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی کۆڕۆنا، ھەموو پێداویستیەکانی دەستنیشانکردن لە ئامێری تایبەتمەند و تێستی تایبەت بەم ڤایرۆسە دابینکراوە.
ئاسۆ حەوێزی راشیگەیاندووە کە، وەزیری تەندروستی ھەرێم، تەندروستی پارێزگا و ئیدارەکانی ڕاسپاردووە بۆ ئامادەکاری تەواو بۆ پشکنین لە بازگەکان و تێستکردنی زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی کۆڕۆنا ھاوشێوەی فڕۆکەخانەکان و بەدواداچوونی بەرکەوتەکانیان و ڕووپێوکردنیان و ھەماھەنگیکردن لەنێوان تاقیگەکانی تەندروستی گشتی لە پارێزگاکان بۆ ئاڵوگۆڕی شێوازی کارکردن و دەستنیشانکردن و ھاوکاری کردن لە پێداویستیەکان.
لە بەشێکی دیکەی راگەیاندراوەکەدا ئەوش خراوەتەڕوو کە، ھەروەھا ڕاسپێردراوون بۆ چڕکردنەوەی ھەڵمەتی ھۆشیاری تەندروستی بۆ خۆپارێزی لەلایەن ھاووڵاتییان و پتەوکردنی زیاتری رێکارەکان و پێداویستیەکانی چارەسەری لە نەخۆشخانەکان.
ئاسۆ حەوێز راشیگەیاندووەکە، لە ئێستادا پێنج حاڵەتی گومانلێکراوی ڤایرۆسی کۆرۆنای گۆڕاو ھەیە، بە ئامێری تایبەت دڵنیادەکرێتەوە و رایدەگەنین کەوا جۆری نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستان بوونی ھەیە.
ئەوش خراوەتەڕوو کە، تا ئێستا لە رووی خۆپارێزی و پڕۆتۆکۆلی چارەسەری ھیچ جیاوازی نیيە لەگەڵ ڤایرۆسی کۆڕۆنا COVID١٩ بەڵام بە ھەستیاریەوە چاودێری ئەم ڤایرۆسە دەکەین و، ئامادەکاری تەواو ھەیە بۆ ھەر رێکارێک کە بڕیاری لێ بدرێت بۆ پشکنینی ھەر کەسێک کە لە پارێزگاکانی تری عیراق روو لە ھەرێم دەکەن.