Ramal Abdullah Mahmood
06 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 07 ئەیلوول 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
ئێسكوپروسكی داینه‌سۆرێكی گیاخۆر له ژاپۆن دۆزرایه‌وه كه ٧٢ ملیۆن ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ژیاوه.
رۆژنامه‌ی TheJapanTimes بڵاویكرده‌وه، تیمێكی زانكۆی هۆكایدۆ، ئێسكه‌په‌یكه‌ری داینهسۆرهكهیان به ته‌واوی دۆزیوه‌ته‌وه و ده‌ركه‌وتووه داینه‌سۆرێكی گیاخۆری جۆری هادرۆزۆر بووه.
به‌و داینه‌سۆره ده‌گوترێت "Kamuysaurus japonicus" كه به واتای خواوه‌ندی ئه‌ژدیهای ژاپۆنی دێت و ده‌ركه‌وتووه درێژییه‌كه‌ی نزیكه‌ی هه‌شت مه‌تر بووه و ٧٢ ملیۆن ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له دوایین چاخی تهباشیردا ژیاوه و كێشیشی پێنج تۆن و ٣٠٠ كیلۆ بووه.
له ژاپۆن ئه‌وه یه‌كه‌مینجاره ئێسكوپروسكی هێنده گه‌وره‌ی داینهسۆرێك بدۆزرێته‌وه. دوای ئه‌وه‌ی به‌شێك له كلكی داینهسۆرهكه له ساڵی ٢٠١٣دا دۆزرایه‌وه، دواتر له ئه‌نجامی گه‌ڕان و ههلكهندندا ته‌واوی ئێسكه‌په‌یكه‌ره‌كه ده‌رهێنرا.
ورده‌كاری زیاتری دۆزینه‌وه‌ی داینهسۆرهكه له گۆڤاری Scientific Reportsدا بڵاوكراوه‌ته‌وه.