Mohammed Baqi Hussein
15 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 16 ئەیلوول 2016
واشنتۆن - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، جۆن كیری و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ رێككه‌وتن له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ی ئاگربه‌سته حه‌وت رۆژییه‌كه‌ی سووریا بۆ ماوه‌ی 48 كاتژمێر.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مارك تۆنه‌ر له كۆنگری رۆژنامه‌وانیی رۆژانه‌یدا له‌باره‌ی دوا پێشهاته‌كانی سووریاوه وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌وانانی دایه‌وه.
تۆنه‌ر رایگه‌یاند كیری و لاڤرۆڤ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجامداوه و رێككه‌وتوون له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ی ئاگربه‌سته حه‌وت رۆژییه‌كه‌ی سووریا بۆ ماوه‌ی دوو رۆژی دیكه.
ناوبراو كه له چه‌ند رۆژی رابردوودا جهختیكردبووهوه توندوتیژییه‌كان له سووریا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌میكردووه و رایگه‌یاند، هێشتا زانیاریمان پێده‌گات له‌باره‌ی پێشێلكارییه‌كانی ئاگربه‌سته‌كه.
تۆنه‌ر رایگه‌یاند رژێمی ئه‌سه‌د و هه‌ندێك له گرووپه ئۆپۆزسیۆنه‌كان ئاگربه‌سته‌كه پێشێل ده‌كه‌ن و بانگه‌وازیشی له مۆسكۆ كرد كاریگه‌رییه‌كانی خۆی له‌سه‌ر ئه‌سه‌د به‌كاربهێنێت و ده‌سته‌به‌ری گه‌یاندنی یارمه‌تیی مرۆیی به لێقه‌وماوانی سووریا بكات.
گوته‌بێژه‌كه راشیگه‌یاند هێشتا نابینرێت یارمه‌تییه مرۆییه‌كان بگه‌نه شوێنی خۆیان و جه‌ختیكرده‌وه کە پێویسته رووسیا فشاری زیاتر له رژێمی سووریا بكات له‌وباره‌وه.
رۆژی 9ی ئه‌م مانگە ئه‌مریكا و رووسیا له شاری جنێڤ گه‌یشتنه رێككه‌وتن له‌سه‌ر راگه‌یاندنی ئاگربه‌ستێكی حه‌وت رۆژی له سووریا به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربانه‌وه.
كاتژمێر 6:54ی ئێواره‌ی رۆژی 12ی ئه‌م مانگە به‌كاتی ناوخۆی سووریا ئاگربه‌سته‌كه كه‌وته بواری جێبه‌جیكردنه‌وه.