Kaan Bozdoğan
04 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 05 شوبات 2019
ئیستانبوڵ - AA
سه‌ركۆماری توركیا و سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له كه‌ناڵی TRT باسی له په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ده‌په و په‌كه‌كه كرد و رایگه‌یاند "هه‌ده‌په یه‌كسانه به په‌كه‌كه، یه‌كسانه به یه‌په‌گه، یه‌كسانه به په‌یه‌ده. راستییه‌كه‌ی دیاره و هیچ واتایه‌كی نییه به راست و چه‌پدا ببرێت".
ئه‌ردۆغان باسی له‌وه كرد كه كه‌سه باڵاكانیشیان به‌ڕوونی ئه‌وه ده‌ڵێن و گوتی: "له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌شدا سه‌رنج بده‌ن (هه‌ده‌په) ته‌نانه‌ت له كۆنگرهكانیشیدا نه ئاڵاكهمانی هه‌ڵكرد، نه مارشی سهربهخۆیمانی گوته‌وه. ئایا له كولتووری ئێمه‌دا له‌و جۆره چالاكییانه‌ی رێكخراو و دامه‌زراوه فه‌رمیه‌كاندا مارشی سه‌ربه‌خۆیی زیلـلهته، ئه‌وه شه‌ره‌فه. ئه‌و شه‌ره‌فه‌ش له كه‌سانی به‌شه‌ره‌ف دێت".
ئه‌ردۆغان باسی له پێشهاته‌كانی باكووری سووریا كرد و گوتی: "ئێمه ئه‌و كۆریدۆره به‌تایبه‌تی وه‌ك ناوچه‌ی ئارام تاوتوێ ده‌كه‌ین كه له عه‌ین لعهرهبهوه به‌ره‌و قامیشلو و خۆرهه‌ڵات ده‌چێت. هه‌ندێكیش به ناوچه‌ی دابڕێندراو ده‌یبینن. قوڵایی ئه‌وه‌یش وه‌ك به‌ڕێز تره‌مپ باسی كرد 30-32 كم. ئه‌وه‌یش ره‌نگه له هه‌ندێک شوێن كه‌مێک زیاتر و له هه‌ندێک شوێنیش كه‌مێک كه‌متر بێت".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان باسی له‌وه كرد كه تیرۆریستانى په‌یه‌ده و یه‌په‌گه ده‌یانه‌وێت ئه‌و ناوچه‌یه وه‌ك كۆریدۆری تیرۆر به‌كاربهێنن و گوتی: "ئێمه به ئۆپه‌راسیۆنی جه‌رابلوس و ئه‌لباب و ئۆپه‌راسیۆنی عه‌فرین ئه‌و كاره‌مان له‌ناوبرد. له ئیدلب زه‌مینه‌یه‌كی زۆر ته‌ندروستترمان ده‌سته‌به‌ركرد. ئه‌گه‌ر له ئیدلب-یش ئه‌و هه‌ڵوێسته‌مان نه‌بووایه ئه‌وا لانیكه‌م 300-400 هه‌زار له خه‌ڵكی ئیدلب ده‌هاتنه كوێ، یان بۆ سنووره‌كه‌مان ده‌هاتن یاخود سنووریشیان تیدهپهڕاند و داهاتنه ناوه‌وه".
ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه پێكهاته‌ی راسته‌قینه‌ی منبج له لایه‌ن رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانه‌وه شێوێندراوه و رایگه‌یاند، سه‌دا 85 بۆ 90ی دانیشتوانی منبج عه‌ره‌بن و گوتی:
"كێ هاته ئێره؟ په‌یه‌ده-یه‌په‌گه، واتا په‌كه‌كه. ئه‌وكاته ئۆباما به‌ڵێنی بهمن دا، گوتی ئه‌وان لێره ده‌رده‌كه‌ین، كارێكی وا ئه‌نجامدراوه؟ نه‌خێر. له‌گه‌ڵ به‌ڕێز تره‌مپ-یش له‌سه‌ر ئه‌مه قسه‌مان كرد. ئه‌ویش گوتی كه ئه‌مه ئه‌نجام ده‌ده‌ن. ئه‌وكاته وه‌زیری ده‌ره‌وه تیله‌رسن بوو، له‌سه‌ر نه‌خشه‌ڕێگایه‌ك هه‌ندێک هه‌نگاو ندرا. دواتر هه‌نگاوێكی دیكه ندرا و گوتمان با نه‌خشه‌ڕێگایه‌ك دابنێین. بۆ ئه‌مه‌ش نه‌خشه‌ڕێگایه‌كی 90 رۆژی هاته ئاراوه. واتا گوترا كه له‌ماوه‌ی 90 رۆژدا ئه‌مه ده‌بینن. باشه شتێكی له‌و جۆره بووه؟ به‌داخه‌وه نه‌خێر. ئه‌و 90 رۆژه بوو به شه‌ش مانگ و حه‌وت و هه‌شت و نۆ مانگ و به‌داخه‌وه هه‌نگاوێكی له‌و جۆره نه‌ندرا. ئێستا وه‌ك ئه‌وه‌یه كه هه‌ندێك له نیشانه‌كانی ببینین. ئێستاش له منبج ده‌ڵێین با ئێمه یان رووسیا ئه‌م بابه‌تی دهورییهیه چاره‌سه‌ربكه‌ین. له‌ئێستادا هه‌نگاوێكی له‌و جۆره نراوه".
ئه‌ردۆغان گوتیشی"
"ئامانجی سه‌ره‌كیی ئه‌مانه (په‌كه‌كه/په‌یه‌ده) ئه‌وه‌یه كه له‌وپه‌ڕی رۆژهه‌ڵاته‌وه بگه‌نه ده‌ریای ناوه‌ڕاست له‌وپه‌ڕی رۆژئاوا له باكووری عه‌فرین. رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان له عه‌فرین چیان به‌سه‌رهات. بینییان كه وه‌ك ئه‌وه نییه پێیان ئه‌نجامبدرێت، بۆیه بڕیاری چۆڵكردنی عه‌فرین-یان دا. ئه‌گه‌ر ئێمه پێ‌داگر نه‌بووینایه، ئۆپه‌راسیۆنه‌كانمان به‌توندی ئه‌نجامنه‌دایه، ئه‌وكاته ئه‌م رێكخراوه تیرۆریستییانه له‌وێوه ده‌گه‌یشتنه ده‌ریای ناوه‌ڕاست".