Safvan Allahverdi
22 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 22 کانوونی دووەم 2020
واشنتۆن - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ له راگەیەنراوێکدا ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووە كه وڵاته‌كه‌ی 15 فڕۆكه‌ی سه‌ر به كۆمپانیای نه‌وتی ڤێنیزوێلای خستووه‌ته لیستی ره‌شه‌وه.
مایک پۆمپیۆ جه‌ختی لهوهشكردووەتەوە كه به‌شێك له‌و فڕۆكانه له‌میانی تێپه‌ڕینیان به ناوچی كاريبی-دا ده‌ستدرێژییان كردووه‌ته سه‌ر فڕۆكه ئه‌مریكییه‌كان و ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری هه‌بووه له‌سه‌ر ده‌ركردنی ئه‌و بڕیاره.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه فڕۆكه‌كان له گواستنه‌وه‌ی ئه‌و به‌رپرسانه‌دا به‌كارهێندراون كه پشتیوانی حكوومه‌ته‌كه‌ی مادورۆ ده‌كه‌ن و نووسیویه‌تی "ئه‌مریكا به‌رده‌وام ده‌بێت له كردنه ئامانجی موڵكه‌كانی حكوومه‌تی ڤێنیزوێلا. ئه‌م بڕیاره‌ش به‌شێكه له هه‌وڵه‌كان بۆ وه‌ستاندنی ستهمكارییكانی حكوومه‌ته‌كه‌ی مادورۆ، زه‌مینه‌سازكردن بۆ هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد و دادپه‌روه‌رانه و پشتیوانی كردنی قۆناغی دیموكراسی".
مایک پۆمپیۆ هۆشداریشی دایه كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كان كه هیچ ههمانگییهك له‌گه‌ڵ ئه‌و فڕۆكانه نه‌كه‌ن و ته‌نانه‌ت سووته‌مه‌نیشیان پێ نه‌فرۆشن، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یشی كرد كه ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه دیموكراتخوازه‌كانی له سه‌رتاسه‌ری جیهان، سته‌مكاری و دیكتاتۆریه‌تی مادورۆ ره‌تده‌كه‌نه‌وه و پشتیوانی گه‌لی ڤێنیزوێلا ده‌كه‌ن.