Muhammet Ali Kemal
30 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 30 تشرینی دووەم 2016
واشنتۆن- AA
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریکا (پنتاگۆن)، پیته‌ر کوک وێرای ئاماژه‌دان به‌وه‌ی کە نیگه‌رانن لهقورسکردنی گه‌مارۆکانی سه‌ر حه‌له‌ب و خراپبوونی دۆخی مرۆیی له‌شاره‌که، راشیگه‌یاند: ''ئه‌وه‌ی له‌حه‌له‌ب ده‌یبینین، تراجیدیایه''.
پیته‌ر کوک له کۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیی رۆژانه‌ی خۆیدا باسی دوایین دۆخی شاری حه‌له‌بی کرد.
کوک رایگه‌یاند: ''نیگه‌رانین له‌دۆخی خراپبووی مرۆیی شاری حه‌له‌ب، مه‌حاڵه نه‌توانی هیچ شتێک بۆ ئه‌وان بکه‌یت له‌کاتێکدا له شاشه‌کانی ته‌له‌ڤیزیۆنه‌وه ده‌یانبینیت، به‌ڵام جه‌ختی له‌وه‌شکرده‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌دا کاری له‌پێشینه‌ی سوپای ئه‌مریکا بریتییه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش و هه‌ڵنه‌بژاردنی بژارده‌ی سه‌ربازیی وه‌ک چاره‌سه‌ری کێشه‌ی سووریا له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه''.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریکا باسی له‌وه‌شکرد وه‌ک ئیداره‌ی واشنتۆن له‌هه‌موو ده‌رفه‌تێکدا داوای ئه‌وه‌یان کردووه کە چاره‌سه‌ری ئاشتییانه و دیپلۆماسی بۆ قه‌یرانی حه‌له‌ب و سووریا به‌گشتیی بدۆزرێته‌وه و له‌وباره‌یه‌شه‌وه وه‌زیری ده‌ره‌وه، جۆن کیری کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامداوه به‌ڵام هیچ ده‌ره‌نجامێکی ده‌ستنه‌که‌وتووه.
- ''دۆخی مرۆیی به‌ره‌و خراپیی ده‌ڕوات''
پیته‌ر کوک باسی له‌وه‌کردووه کە دۆخی مرۆیی له‌حه‌له‌ب رۆژ له‌دوای رۆژ به‌ره‌و خراپیی زیاتر ده‌ڕوات و رایگه‌یاندووه: ''ئه‌وه‌ی که له‌شاره‌که ده‌یبینین تراجیدیایه. ئه‌وه‌ی که چه‌ندین مانگه له‌شه‌ڕی ناوخۆی سووریادا ده‌یبینین رووداوی تراجیدین''.
له‌وه‌ڵامی پرسیارێکدا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا هیچ په‌یوه‌ندییه‌کتان درووستکردووه له‌نێوان ''گرتنه ده‌ستی حه‌له‌ب له‌لایه‌ن رژێمی سوویا'' و ''به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش''، کوک رایگه‌یاند: ''ئه‌مه ده‌بێته هۆی به‌هێزبوونی رژێمی ئه‌سه‌د، که وه‌ک چۆن کۆتایی به شه‌ڕی ناوخۆ ناهێنێت، نابێته هۆی هێنانی ئاشتی بۆ ئه‌و وڵاته. یه‌کێک له‌هۆکاره‌کانی درووستبوونی داعش‌یش هه‌ر ئه‌مه‌یه''.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریکا ئاشکرای کرد ئاگری شه‌ڕی ناوخۆی سووریا له‌لایه‌ن رژێمی ئه‌و وڵاته‌وه خۆشدهکرێت و هه‌ر رژێمیش به‌رپرسیاره له‌خراپبوونی دۆخی مرۆیی له‌حه‌له‌ب.