Hemın Othman Mohammed
09 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 10 ئاب 2016
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا فرانك-ڤاڵته‌ر شتاینمایه‌ر، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه توركیا هاوبه‌شێكی زۆر گرنگی ناتۆیه و پێویستی به‌و شێوه‌یه بمێنێته‌وه.
له لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌ی بیلد، شتاینمایه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه نزیكبوونه‌وه‌ی نێوان توركیا و رووسیا پێشهاتێكی باشه و رایگه‌یاند "باوه‌ڕناكه‌م ئه‌و په‌یوه‌ندییه به‌و شێوه‌یه بێت كه رووسیا هاوپه‌یمانییه‌كی متمانەدار جێگره‌وه‌ی پێشكه‌ش به توركیا بكات. توركیا هاوبه‌شێكی زۆر گرنگی ناتۆیه و پێویسته هه‌روا بمێنێته‌وه".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه ئایا یه‌كێتیی ئه‌ورووپا بابه‌تی هه‌ڵگرتنی ڤیزا جێبه‌جێ ده‌كات یان نا شتاینمایه‌ر گوتی: "هه‌ڵگرتنی ڤیزا له‌گه‌ڵ جێبه‌جێ كردنی مه‌رجه‌كان جێبه‌جێ ده‌كرێت. له ئێستادا ئه‌وه نه‌كراوه".
شتانماییهر باسی له تراجیدیای سووریا كرد و جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه له رووی سیاسییه‌وه له سووریا بێ هێز نین، به‌ڵام شه‌ڕو پێكدادانه‌كان كه ماوه‌ی پێنج ساڵه له‌و وڵاته‌دا درێژه‌ی هه‌یه رانه‌وه‌ستاوه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا، رووداوه‌كانی سووریای به تراژیدیا ناوزه‌ند كرد و ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه به وێنه‌كانی حه‌له‌بدا ده‌زانن سته‌م له چ ئاستێكدایه و هه‌ندێ لایه‌ن گرنگی به كۆتایی هێنان به شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان ناده‌ن.
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا كه ئایا ئه‌سه‌د له كۆتاییدا براوه ئه‌و كاره ده‌بێت شتاینمایه‌ر گوتی: "له‌و باوه‌ڕه‌دام كه ئه‌وه ناگونجێت. له قۆناغی كاتیدا پارته‌كه‌ی ئه‌سه‌د رۆڵێكی ده‌بوو. به‌ڵام ده‌بێت داهاتووی سیاسه‌تی سووریا بێ ئه‌سه‌د بێت و هه‌ر واش ده‌بێت".
له‌باره‌ی رۆڵی وڵاتانی دیكه له سووریادا، شتاینمایه‌ر گوتی: "چاره‌سه‌ركردنی شه‌ڕی ناوخۆی سووریا به‌بێ مۆسكۆ ناگونجێت، به هه‌مان شێوه به‌بێ توركیا، ئێران و سعوودیه‌ش نابێت".