Ömer Koparan,Selen Temizer,Levent Tok
15 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 16 شوبات 2018
عه‌زاز/ئه‌نقه‌ره - AA
سوپای توركیا و هێزه‌كانی سوپای سووریای ئازاد گونده‌كانی كاری، شهربانڵی و شه‌یدا-یان لە سنووری ناوچەی عه‌فرین له چه‌كدارانی یه‌په‌گه پاك كرده‌وه.
به پێی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو له ناوچه‌كه، هێزه‌كانی سوپای توركیا و سوپای سووریای ئازاد، هه‌ریه‌كه له گونده‌كانی كاری، شهربانڵی و شه‌یدا سه‌ر به ناحیه‌ی راجۆ لە سنووری ناوچەی عه‌فرین له چه‌كدارانی یه‌په‌گه پاككردووه‌ته‌وه.
به‌م جۆره باڵی رۆژئاوای ناحیەی راجۆ له‌گه‌ڵ باڵی باكووری ناحیه‌ی شێخ حه‌دید یه‌كیانگرته‌وه.
تا ئێستا سوپای توركیا و سوپای سووریای ئازاد، 40 گوند و 14 به‌رزایی ستراتیجییان له سنووری عه‌فرین كۆنترۆڵكردووه.
سوپای تورکیا و سوپای سووریای ئازاد لە میانی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتوندا، گوندی دوراکڵی باکووری عەفرین-یان لە تیرۆریستیان پاک کردەوە.
بە پێی زانیارییەکانی پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو، سوپای تورکیا و سوپای سووریای ئازاد لە میانی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتوندا گوندی دوراکڵی سەر بە ناحیەی بولبول-یان لە چەکدارانی پەیەدە/پەکەکە پاککردووەتەوە.
لە ئاکامی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای تورکیا بە پشتیوانی سوپای سووریای ئازاد لە دەسپێکی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتونەوە تاکو ئێستا ٥٥ خاڵ لە پێنج ناحیە لە دەڤەری عەفرین لە چەکدارانی پەیەدە/پەکەکە پاککراونەتەوە کە پێکهاتوون لە سێ ئاوایی، ٣٧ گوند، یەک شارەدێ و ١٤ چیا و گردی ستراتیجی.