Kasım İleri
16 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 18 شوبات 2018
واشنتۆن - AA
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا (پنتاگۆن)، ئێریك پاهۆن، له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی په‌یه‌ده كه هێزه‌كانی سووریای دیموكراتیان جێهێشتووه و چوون بۆ عه‌فرین له‌گه‌ڵ خۆیاندا ئه‌و چه‌كانه‌یان بردووه كه له لایه‌ن ئه‌مریكاوه پێیاندراوه یان نا؟ گوتی: "له‌و باره‌یه‌وه به‌ڵگه‌یان له‌به‌رده‌ستدا نییه".
پێشتر پنتاگۆن باسی له‌وه كردبوو ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی په‌یه‌ده كه ئۆپه‌راسیۆنی دژ به داعش جێبهێڵن و بچنه عه‌فرین بۆ هاوكاریكردنی په‌یه‌ده، ئه‌وا پشتیوانی ئه‌مریكا له‌ده‌ستده‌ده‌ن.
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا، جەیمس ماتیس، له‌كاتی گه‌شته‌كه‌ی بۆ ئه‌ورووپا بە رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند كه هه‌ندێک له ئه‌ندامانی په‌یه‌ده له ناوچه‌كانی ژێر گرووپی پشتیوانی ئه‌مریكاوه چوون بۆ عه‌فرین.
په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو ئه‌و دوو لێدوانه‌ی وه‌بیر ئاهۆن هێنایه‌وه و، پرسی چۆن دڵنیاده‌بن له‌وه‌ی كه ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی په‌یه‌ده كه چوونه‌ته عه‌فرین ئه‌و چه‌كانه‌یان نه‌بردووه كه له لایه‌ن ئه‌مریكاوه پێیاندراوه؟ ئه‌ویش له‌وه‌ڵامدا رایگه‌یاند کە "هێزه تایبه‌ته‌كانیان له ناوچه‌كه چاودێری ئه‌و چه‌كانه ده‌كه‌ن كه پێیاندراوه. ئه‌گه‌ر به‌ڵگه له‌و باره‌یه‌وه ببینن ئه‌وا هه‌نگاوی پێویست ده‌گرنه‌به‌ر".
له وه‌ڵامی پرسیارێكی دیكه‌دا كه ئایا نه‌تانبینیوه چه‌كی ئه‌مریكا ببریته عه‌فرین؟ پاهۆن گوتی: "نه‌خێر، هێشتا نه‌مانبینیوه".
هه‌روه‌ها هاوپه‌یمانییەتی نێودەوڵەتی دژ به داعش به رابه‌رایه‌تی ئه‌مریكا، له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: "ناتوانین دڵنیابین له‌وه‌ی ئه‌و چه‌كانه‌ی له لایه‌ن ئه‌مریكاوه ده‌سته‌به‌ركراوه له دۆڵی ناوه‌ڕاستی فوراته‌وه برابن بۆ باكووری سووریا".