Yusuf Hatip
15 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 16 شوبات 2018
بڕۆكسل - AA
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا، جێمس ماتیس رایگه‌یاند "ناتۆ و ئه‌مریكا كارده‌كه‌ن له‌سه‌ر نیگه‌رانییه ئه‌منییه شه‌رعییه‌كانی توركیا".
دوای كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی به‌رگری ناتۆ له بڕۆكسل، ماتیس كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی رێكخست و ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له سنووری توركیا-سووریا پشێوی هه‌یه و ناتۆ و ئه‌مریكا كاریانكردووه له‌سه‌ر نیگه‌رانییه ئه‌منییه شه‌رعییه‌كانی توركیا.
ماتیس باسی له‌وه كرد كه كه‌ناڵه‌كانی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ توركیا كراوه‌ن و گوتی: "پێموایە زەمنیەیەکی هاوبەشمان هەیە. بەڵام چەند خاڵێک هەیە کە لەسەریان هاوڕا نین".
ناوبراو ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ی وه‌زیری به‌رگری توركیا، نوره‌ددین جانیكلی داوێتی به 29 وڵات به‌رده‌وامی هه‌یه و به‌رده‌وامی ده‌ده‌ن به كاركردن بۆ هاریكاری.