Ahmet Dursun,Ramal Abdullah Mahmood
15 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 22 کانوونی دووەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن روحانی رایگه‌یاند كه له ئه‌گه‌ری هه‌ڵگرتنی سزاكانی ئه‌مریكا له‌سه‌ر وڵاته‌كه‌ی ده‌توانن ده‌ست به دانوستان بكه‌نه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته.
ته‌له‌ڤیزیۆنی ده‌وڵه‌تی ئێران بڵاویکردەوە، روحانی له میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی كارگێڕی پارێزگای گوڵستان ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه ئه‌مریكا له رێگای سه‌پاندنی سزاكانیه‌وه هه‌وڵی داوه ئێران به ته‌نها جێبهێڵێت، به‌ڵام ئه‌وه ئامانجێك نییه بتواندرێت به‌دی بهێنێت.
حه‌سه‌ن روحانی ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه به هۆی سزاكانی ئه‌مریكاوه ماوه‌یه‌كه گوشاری ئابوورییان له‌سه‌ره و گوتی: "وڵات له هه‌لومه‌رجێكی ئاسایی‌دا نییه، به‌ڵام له سزاكان ناترسین و له ئامانجه‌كانمان پاشه‌كشه ناكه‌ین".
سه‌ركۆماری ئێران تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی خسته پاڵ ژماره‌یه‌ك وڵاتی كه‌نداو كه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و ئیسرائیل ده‌ستیانكردووه به جه‌نگی ئابووری له دژی وڵاته‌كه‌ی و گوتی: "له‌و جه‌نگدا هه‌رچه‌ند گورزیشمان به‌ر بكه‌وێت لایه‌نی به‌رامبه‌ریش زیانبه‌ركه‌وتوو ده‌بێت. ئێمه نه‌بووینه ئه‌و لایه‌نه‌ی به‌رامبه‌ر هه‌ر جۆره ئیستیفزازییهك (دنه‌دانێك)ی دوژمن جه‌نگ ده‌ست پێ بكه‌ین. شانازی به‌وه‌وه ده‌كه‌ین".
سه‌ركۆماری ئێران تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی سزاكانی ئه‌مریكا بۆسه‌ر سیسته‌می بانكی، گۆڕینه‌وه‌ی دراو، هه‌نارده‌كردنی نه‌وت و گواستنه‌وه و هاتوچۆ گوشاری خستۆته سه‌ر ئابووری وڵاته‌كه‌ی و كاریگه‌ری كردۆته سه‌ر ژیانی هاووڵاتییان و گوتی: "ئێمه ناتوانین ئه‌و گوشارانه به ته‌واوی لابه‌رین، به‌ڵام كارێكی ناڕاستیش ئه‌نجام ناده‌ین".
حەسەن روحانی به جه‌ختكردنه‌وه له‌وه‌ی كه سزاكان ئێران په‌لكێشی سه‌ر مێزی گفتوگۆ و دانوستان ناكه‌ن، گوتی: "ده‌بێت ئه‌مریكا له‌وه تێبگه‌یه‌نین كه ئه‌و رێگایه هه‌ڵه‌یه. ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت له‌گه‌ڵ ئێمه قسه بكه‌یت، رێگای گونجاوی هه‌یه. ده‌بێت رێز له گه‌لی ئێران بگریت و سزاكانت بخه‌یته ئه‌و لاوه. تاكو له چوارچێوه‌ی ژیرانه و پره‌نسیپانه‌دا بوو، ئێمه خۆمان له دانوستانه‌كان نه‌بوارد".